لە رۆژهەڵات یادی شەهیدان بەڕێودەچێت

یادی شەهیدانی کوردستان لە گۆڕستانی شاری مەهاباد لە رۆژهەڵاتی کوردستان

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوکات لەگەڵ ساڵیادی لەسێدارەدانی قازمی محەمەد و هاوڕێکانی، بە رێوڕەسمی جەماوەریی لە گۆڕستانی شاری مەهاباد و سقز و چەند شارێکی دیکەی رۆژهەڵاتی کوردستان یادی کوژراوانی ناڕەزایەتییەکانی شەهیدانی خاکەلێوەی کوردستان کرایەوە.

بەهۆی لەسێدارەدانی قازی محەمەد و هاوڕێکانی لەو رێککەوتەدا لە مەهاباد، ئەمڕۆ 30 ئازار کە بە 10 خاکەلێوە ناودەهێنرێت بە رۆژی شەهیدانی کوردستان لەقەڵەم دەدرێت.

لە دوای مەرگی ژینا ئەمینی لانیکەم شەش گەنج و لاوی شاری مەهاباد لە ناڕەزایەتییەکاندا کوژران.

یادی شەهیدانی کوردستان لە سەقز بەڕێوەچو

سەرەڕای رێگریی هێزە ئەمنییەکانی ئێران ئەمڕۆ پێنجشەممە بە بەشداریی خەڵک لەسەر گڵکۆی ژینا ئەمینی لە گۆڕستانی ئایچی لە شاری سەقز یادی شەهیدانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ناڕزایەتییەکانی ئەو شارە کرایەوە.

لە تۆمارە ڤیدیۆییەکاندا دەردەگەوێت هێز ئەمنییەکان بە چەکی نیمچە قورس و ئۆتۆمبێلی سەربازیی لە شوێنی رێوڕەسمەکەی سەر گڵکۆی ژینا ئەمینی دەسوڕێنەوە و بەشداربوانیش دروشمی (ژن، ژیان، ئازادی) دەڵێنەوە.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار