ئیدارەی بایدن داوا لە هاوڵاتیانی دەکات دەستبەجێ ڕوسیا جێبهێڵن 

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

سەرۆکی ئەمریکا  جۆ بایدن ئەمڕۆ هەینی داوای لە ڕوسیا کرد کە ڕۆژنامەنوسی ئەمریکی ئیڤان گێرشکۆڤیچ کە پەیامنێری ڕۆژنامەی واڵ ستریتە ئازاد بکات دوای ئەوەی ڕوسیا بە تۆمەتی سیخوڕی دەستگیری کرد هاوکات ئیدارەی بایدن داوا لە هاوڵاتیانی دەکات دەستبەجی ئەو وڵاتە جێبهێڵن .

جۆ بایدن لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە بەردەم کۆشکی سپی لە وڵامی پرسیارێکدا لەسەر دەستگیرکردنی ڕۆژنامەنوسەکە داوای دەستبەچی ئازادکردنی ئەو ڕۆژنامەنوسەی لە ڕوسیا کرد.

ئیدارەی بایدن هۆشداری داوەتە هاوڵاتیانی ئەمریکا کە گەشت نەکەن بۆ ڕوسیا و داوا دەکات  ئەو ئەمەریکییانەی لەو وڵاتە دەمێننەوە دەستبەچی کۆچ بکەن.

خزمەتگوزاری ئاسایشی فیدڕاڵی ڕووسیا گێرشکۆڤیچ، کە هاوڵاتییەکی ئەمەریکیە بە هەوڵدان بۆ بەدەستهێنانی زانیاری نهێنی تۆمەتبار کرد و دەستگیریکرد ،ئەمە یەکەمجارە ڕۆژنامەنووسێکی ئەمریکی لە کاتی جەنگی ساردەوە بە تۆمەتی سیخوڕی دەستگیر بکرێت هاوکات ڕۆژنامەکە وتی کە "بە شێوەیەکی ئاشکرا تۆمەتەکان رەت دەکاتەوە".

هەروەها پێشتریش بەڕێوبەرایەتی بایدن ڕۆژی پێنجشەممە وتی کە کاردەکات بۆ دابینکردنی  چوونە ژورەوەی قونسولی بۆ گێرشکۆڤیچ.و لەمبارەیەوە لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەی هەینی لە وڵامی پرسیاری  کە ئایا بایدن لە پلانیایەتی وەک وەڵامێک بۆ دەستگیرکردنی ڕۆژنامەنوسەکەیان دیپلۆماتکارە ڕووسیەکان  یان ڕۆژنامەنووسەکانیان لە ئەمریکا دەربکات، بایدن وەڵامی دایەوە: "ئەوە لە ئێستادا پلانەکە نیە".

هاوکات کارین جین پیەر، سکرتێری ڕۆژنامەوانی کۆشکی سپی، بە ئامانجگرتنی هاوڵاتیانی ئەمریکای لە ڕوسیای بە "قبوڵنەکراو" ناوبرد وڕایگەیاند  بەڕێوبەرایەتییەکەی بایدن  ئیدانەی دەستبەسەرکردنی گێرشکۆڤیچ دەکات.

 

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار