بەرگریی شارستانی نەینەوا دۆزینەوەی ١٢ تەرمی نەناسراوی راگەیاند

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

دوای پێنج ساڵ لە بەفەرمی راگەیاندنی کۆنترۆڵکردنەوەی موسڵ لەلایەن هێزە عێراقییەکان، ئەمڕۆ ئێسکوپروسکی 12 کەس لەو شارەدا دۆزرایەوە، کە هێشتا دیار نییە ئێسکوپرووسکی چەکدارانی داعش، یان خەڵکی ئاساین.

لەو راگەیەندراوەی کە لە بەڕێوەبەرایەتییەکەوە بڵاوکراوەتەوە، ئەوە خراوەتەڕوو کە تیمەکانی گەڕان و رزگارکردن لە پارێزگای نەینەوا، ١٢ تەرمیان لە ناوچەی مەیدان  دۆزیوەتەوە.

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە دراوە کە ناسنامەی تەرمەکان نەزاندراوە و هیچ وردەکارییەک لەمبارەیەوە نەخراوەتەڕوو.

هاوکات ئێسکوپرووسکەکان لەکاتێکدا دۆزراونەتەوە کە خەڵک خەریکی نۆژەنکردنەوەی خانووەکەیان بوون لە ناوچەی مەیدان، دوای دۆزینەوەی ئێسکوپرووسکەکانیش، تیمەکانی بەرگریی شارستانییان لێیان ئاگادارکردوونەتەوە.

ئەوەش هاتووە کە تەرمەکان بەپێی رێکارە یاساییەکان رادەستی فەرمانگەی پزیشکی دادی نەینەوا کراون.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار