ئێران پلانی هێرش بۆسەر هەرێم رەت دەکاتەوە

ئێران: رێککەوتنی تاران و بەغداد پارتەکانی رۆژهەڵات کۆنتڕۆڵ دەکات

بارەگای یەکێک لە پارتەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان کە لە لایەن سوپای پاسدارانەوە بە درۆنی خۆکوژ هێرشی کرایە سەر

یەک ساڵ لەمەوپێش



بەرپرسێکی ئێران لە بەغداد رایگەیاند؛ کۆماری ئیسلامی ئێران پلانی هێرشکردن بۆسەر هەرێمی کوردستانی نەبوە ئەوە بانگەشەیەکە دژی ئێران کراوە.

محەمەدکازم ئال سادق، باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە عێراق لە لێدوانێکدا بۆ کەناڵی (ئەلئەخباریە) رایگەیاندوە؛ بەرپرسانی بەغداد و تاران رێککەوتنی ئەمنیی و ئاسایشییان واژۆ کردوە و پێشتر هیچ پلانێک نەبوە کە ئێران لە رێگەی وشکانییەوە هێرش بکاتە سەر خاکی هەرێمی کوردستان.

بە وتەی ئەو: هێرشەکانی رابردوە بۆسەر بنکە و بارەگاکانی پارتەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە هەرێم مافی کۆماری ئیسلامی بوە بۆ پاراستن و بەرگریی لە خۆی.

ئال سادق وتویەتی: ئەوان هیوایان وایە بە رێککەوتنی ئەمنی و ئاساییشیی ئەم دواییانەی نێوان بەغداد و تاران پارتە نەیارەکانی کۆماری ئیسلامی هێرشەکانیان بۆ سەر خاکی ئێران کۆنتڕۆڵ بکرێت.

لە دوای سەرهەڵدانی ناڕەزایەتییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران ، سوپای پاسداران لانیکەم چوار جار بە درۆنی خۆکوژ و موشەک و تۆپخانەکانی بنکەکانی پارتەکانی رۆژهەڵاتی لە هەڵگورد و برادۆست و بارەگاکانی ئەو پارتانە لە کۆیە و زرگوێز-ی کردوەتەوە ئامانج و بەهۆیەوە 21 کەس کوژران و نزیکەی 90 کەسیش برینداربون.

باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی جەختی لەوە کردوەتەوە: کە ناڕەزایەتییەکان و خۆپیشاندانەکانی دوای مەرگی ژینا لە ژێر کاریگەریی ژمارەیەک نەیاری کورد لە هەولێرەوە بوە و کۆماری ئیسلامی توانیویەتی هەوڵەکانی گروپێک لەو کەسانە هەڵوەشێنێتەوە کە لە هەولێر ئامادەکارییەکانیان کردوە.

ئەو بەرپرسە وتوشیەتی: ئەمریکا خاکی هەرێمی کوردستان بەکار دەهێنێت و فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئەو وڵاتە کاری هەواڵگریی لە سنورەکانی هەرێم و خاکی عێراقەوە دژی کۆماری ئیسلامی دەکەن و تا ئێستا 18 نوسراوی ناڕەزایەتیی لە لایەن ئێرانەوە رادەستی وەزارەتی دەرەوەی عێراق کراوە.

محەمەدکازم ئال سادق باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی ئێران ئاماژە بەوە کردوە کە بڕیارە سەردانی هەرێمی کوردستان بکات چونکە پەیوەندیی مێژویی لە نێوان ئەوان و کورد و هەرێمی کوردستان هەیە.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار