بڕیارەكەی دادگای فیدڕاڵی شەش یاسای پەرلەمانی كوردستان هەڵدەوەشێنەوە

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

بڕیاری دادگای فیدراڵی بۆ هەڵوەشاندنەوەی درێژكردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی كوردستان، هەموو ئەو یاساو بڕیارانە دەگرێتەوە كە لەدوای درێژكردنەوەی تەمەنی پەرلەمانەوە دەرچوون.

رۆژی 9ـی تشرینی یەكەمی 2022، پەرلەمانی كوردستان بەزۆرینەی دەنگی پەرلەمانتاران تەمەنی ئەم خولەی پەرلەمانی تاوەكو كۆتایی ساڵی 2023 درێژكردەوە، لەكاتێكدا خولی پێنجەم رۆژی 06-11-2022 كۆتایی هات.

1-   بڕیاری ژمارە (10)ی تایبەت بەكاراكردنەوەی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنو راپرسی لەهەرێمی كوردستان

2-   یاسای ژمارە (13)ی ساڵی 2022 یاسای پەروەردەو فێركردن لەهەرێمی كوردستان-عێراق

3-   یاسای ژمارە (17)ی ساڵی 2022 یاسای هەمواری یەكەمی یاسای ئەنجومەنی شورای هەرێمی كوردستان-عێراق ژمارە (14)ی ساڵی 2008

4-   یاسای ژمارە (14)ی ساڵی 2022 یاسای رێكخستنی مامەڵەكردن لەگەڵ ئاژەڵە ماڵیو بێلانەكان

5-   یاسای ژمارە (15)ی ساڵی 2022 یاسای بەركاركردنو هەمواری پیادەكردنی یاسای واژۆی ئەلیكترۆنیو مامەڵە ئەلیكترۆنییەكان ژمارە (78)ی ساڵی 2012 لەهەرێمی كوردستان-عێراق

6-      یاسای ژمارە (16)ی ساڵی 2022 یاسای هەمواری پیادەكردنی یاسای بەڕێوەبردنی ئەوقافی عێراقی ژمارە (64)ی ساڵی 1966ی هەمواركراو لەهەرێمی كوردستان-عێراق

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار