سەركەوتنی ئەردۆغان ئابووریی توركیا دەخات

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ئابووری توركیا گەورەترین مەترسی لەسەرە بەهۆی سیاسەتەكانی حكومەتەكەی دادو گەشەپێدان و ئەردۆغان كە بەدەست كێشەی گەورەوە دەناڵێنێت، لەپێش هەموویان دابەزینی بەردەوامی بەهای لیرەی توركی و بەرزبوونەوەی نرخی پێداویستی و خواردەمەنی رۆژانەیە كەپێویستی بەچارەسەری خێرا هەیە ئەگەر نا دۆخی دارایی وڵاتەكە دەخات.

ئەردۆغان لەخولی دووەمی سەرۆكایەتی كۆمار لە 28ی ئایار بەڕێژەی 52% بەرامبەر 47.9% ی كەمال كلیچدار ئۆغلۆ سەركەوتنی بەدەستهێنا، بەڵام سەركەوتنەكەی بەشكستنی ئابووری وڵات هەژمار دەكرێت لەپێنج ساڵی داهاتوودا كە رووبەڕووی قەیرانی ئابووری گەورەتر لەوەی ئێستا تیایەتی دەبێتەوە.

نرخی لیرەی توركی بەرامبەر بەدۆلار نزیكە لەئاستە نزمە مێژووییەكان هەر 100 دۆلارێك، بەرامبەر 2040 لیرەی توركیە كەتەنها لەماوەی ئەم مانگەدا بەهای لیرە 6% دابەزیوەو لەماوەی ئەمساڵیشدا بەڕێژەی 38% بەرامبەر دۆلاری ئەمریكی دابەزیوە.

هەروەها لەماوەی مانگی نیسانی رابردوو رێژەی بەرزبونەوەی نرخەكان گەیشتە 55%، دوای ئەوەی لەمانگی تشرینی یەكەمی 2022 ئاستێكی پێوانەیی تۆماركرد كە 85.5% بوو، بەپێی پەیمانگای توركیا.

راپۆرتە نێودەوڵەتییەكان پێشبینی ئەوەیان كردووە كەئەو بوومەلەرزەیەی مانگی شوباتی رابردوو توركیای گرتەوە، 34 ملیار دۆلار زیانی لێكەوتووەتەوە، بەڵام حكومەتەكەی ئەردۆغان زیانەكانی بە 102 ملیار دۆلار خەمڵاندووە كەزیانی 80 ملیار دۆلاری لەكەرتی خانوبەرەو پیشەسازی و كشتوكاڵی و گەشتیاری داوە.

تائێستا حكومەت نەیتوانیوە ئەو سەقامگیرییە ئابوورییە بەدەستبهێنێت كەبەڵێنی پێدابوو و هێشتا رووبەڕووی چەندین تەحەدا بووەتەوە بۆ باشتركردنی دۆخی ئابووری وڵاتەكە، لەنێویاندا گرتنەبەری رێوشوێنی جددی بۆ... بەرەنگاربوونەوەی بەرزبوونەوەی نرخی شمەك و كاڵاكان.

ئابوریناسان ئاسۆی ئایندەی ئابووری توركیا بە «نادیار» وەسف دەكەن، ، بەڵام پێیانوایە ئەگەر حكومەتی توركیا بتوانێت چارەسەری ئەو تەحەددایانە بكات كەڕووبەڕووی دەبێتەوە، ئەوا ئابووری توركیا توانای گەشەكردنی هەیە بەخێراییەكی تەندروست، بەڵام ئەگەر ئەردۆغان لەسەر سیاسەتە نازانستیە ئابووریەكانی بەردەوام بێت توركیا رووبەڕووی قۆناغێكی درێژخایەنی قەیران دەكاتەوەو بەهای لیرە زیاتر دادەبەزێت و 100 دۆلار دەگاتە دوو هەزارو 500 لیرە لەماوەی دووساڵی داهاتوودا.

سەرەڕای نیگەرانی و نیگەرانییەكانی پەیوەست بەتێچووی گوزەرانی توركیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان توانی خولی نوێی سەرۆكایەتیی توركیا سەربكەوێت و لەهەڵبژاردنەكاندا پشتیوانی لێی دوورنەخرایەوە، سەرەڕای ئەو سیاسەتە ئابوورییە ناتەقلیدیانەی كەدەیگرێتەبەر، نوێنەرایەتی دەكات لەدووركەوتنەوە لەو سیاسەتە لەبەرزكردنەوەی رێژەی سوود كەبەشداری كردووە لەبەرزبوونەوەی رێژەی هەڵاوسان و بەرزبوونەوەی نرخی خۆراك و كاڵا سەرەكییەكانی دیكە زیادی كردووە، كە»پێداگری ئەردۆغان لەسەر دابەزاندنی رێژەی سوود بۆ بەرزكردنەوەی گەشەی ئابووری بووەتەهۆی لاوازبوونی بەهای لیرە ، كە لەماوەی پێنج ساڵی رابردوودا بەرامبەر بەدۆلار نزیكەی لەسەدا ٨٠ دابەزیوە».

هەندێك لەوەبەرهێنەران ترسیان هەیە سەركەوتنی ئەردۆغان ببێتە هۆی ناسەقامگیری زیاتری ئابووری لەگەڵ بەرزبوونەوەی رێژەی هەڵاوسان و بەردەوامی دابەزینی بەهای لیرە بۆ نزمترین ئاست، هەروەها ئەو گرژییەی لەقەرزی سەروەری توركیادا هەیە كە»ناوەندەكان و قەرزەكانی بانكەكان، ئەم ترسە دەگەڕێتەوە بۆ پێداگری یاریدەدەرەكانی لەسەر ئابووریناسانی تەكنۆكرات كەڕێژەی سوود بەرز نەكەنەوە بۆ پشتگیریكردنی گەشەی ئابووری».

توركیا دوو سیناریۆی لەبەردەستدایە كە بەردەوامبوونی ئەردۆغان لەسیاسەتە ئابورییە ناتەقلیدییەكانی دابەزاندنی رێژەی سوودو هەڵاوسان لەپێناو بەرزكردنەوەی ئابووری توركیا، وەك لەكاتی هەڵبژاردنەكاندا رایگەیاندبوو كەئەو سیاسەتە ناگۆڕێت، چونكە پەیوەندییەكی راستەوخۆ دەبینێت لەنێوان كەمی رێژەی سوودو كەمی هەڵاوسان.

هەروەها ئابوری توركیا لەدواخستنی پارەی هاوردەكردنی وزەی روسیا لەلایەن توركیاوە سودمەند بوو، ئەمەش وای لێدەكات بەپێی بەڵێنەكانی بەخشندەیی بۆ گەلی توركیا خەرج بكات.

ئەوەی پاڵپشتی ئەم سیناریۆیە دەكات، ئەو چاوەڕوانیەیە كەتوركیا پلەكانی ئاساییبوونەوە لەگەڵ رۆژئاوا زیاد بكات، بەو پێیەی توركیا توندبوو لەپەیوەندی كردنی فینلاندو سوید لەناتۆ، هەرچەندە رەزامەندی خۆی لەفینلاند دەربڕی، بەو پێیەی مەبەستی هەناردەكردنی توركیا ئەوروپایە.

لەژێر ئەم سیناریۆیەدا، ئەو وەبەرهێنەرانەی هیوادارن بگەڕێنەوە بۆ سیاسەتە ئابورییە تەقلیدییەكان و پابەندتربن بەچارەسەركردنی كێشەی هەڵاوسان لەتوركیا، نائومێد دەبن و متمانەیان بەبۆندەكانی حكومەت و توانای حكومەتی توركیا بۆ دانەوەی قەرزەكانی لاواز دەبێت.

هەروەها سیناریۆی دووەم بریتییە لەئەگەری ئەوەی ئەردۆغان بەسیاسەتە ئابورییەكانیدا بچێتەوە بەجۆرێك كە بانكی ناوەندی توركیا رێژەی سوود بەرزبكاتەوە، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی كەتاكە بانكی ناوەندییە بەپێچەوانەی نزیكەی باقی بانكە ناوەندییەكان كەهەر پێداگری لەسەر بەرزنەكردنەوەیان ماوەتەوە، بەڵكو رێژەی سوودی لەسەدا ١٩ كەمكردەوە بۆ 8.5%، ئەمەش بووە هۆی بەرزبوونەوەی رێژەكە هەڵاوسان لەماوەی 24 ساڵدا بۆ 84% بەرزبووەتەوە، لەمانگی ئابی ساڵی رابردوودا.

رەجەب تەیب ئەردۆغان دوای سەركەوتنی لەهەڵبژاردنەكاندا ئەوەی دووپاتكردەوە كەبەردەوام دەبێت لەو سیاسەتەی لەپێنج ساڵی داهاتوودا، ئەمەش راستەوخۆ بەهای لیرەی دابەزاندو لەسەدا چوار رێژەی هەڵاوسانی بەرزكردەوەو بەو هۆیەوە بەشێكی زۆر لەسەرمایەدارانی توركیا سەرمایەكانیان دەبەنە دەرەوەی توركیا وەك روسیاو ئیمارات و سعودیەو مالیزیا كەوەبەرهێنانی پێوە دەكەن.

ئەردۆغان تا ئایاری 2028 لەدەسەڵاتدا دەمێنێتەوە بڕیارە بێجگە لەوەزیری دەرەوەو بەرگری و ناوخۆ سەرجەم وەزیرەكانی دیكەی كابینەی حكومەتەكەی بگۆڕێت كە بۆ وەزیری دارایی محەمەد شیشمەك یەكێكە لەكاریزما ئابووریەكانی توركیاو لەچەندین بانكی نێودەوڵەتی كاری كردووە كاندید بكات بۆ ئەو پۆستە.

هەروەها بەهێزبوونی پەیوەندیە ئابووریەكانی نێوان مۆسكۆو ئەنقەرە دەبێتە لێدانێكی دیكەی ئابووری بۆ توركیا كە ئەمریكاو وڵاتانی رۆژئاوای نیگەران كردووەو چاوەڕواندەكرێت سزای ئابووری توركیا بدرێت.

ئۆپۆزسیۆنی توركیا كە لەلایەن پارتی گەلی كۆماری (جەهەپە) و (پارتی چەپی سەوز)ی كوردەكانی باكوری كوردستان رابەرایەتی دەكرێت چەندین دۆسیەی گەندەڵی دارایی حكومەتەكەی دادو گەشەپێدانیان لەماوەی بانگەشەی هەڵبژاردنەكان خستەڕوو، بەتایبەت دوای بومەلەرزەكەی 6ی شوباتی توركیا كە 11 پارێزگاو ناوچەی توركیای گرتەوە، بەڵام ئەردۆغان ئامادە نییە دانبنێت بەگەندەڵییەكانداو سوورە لەسەر ئەوەی كەتوركیا دەباتە قۆناغێكی نوێی پێشكەوتنی ئابووری.


place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار