لە دیلۆکی باکوری کوردستان لە روداوێکی هاتوچۆدا ٦ کەس گیانیان لەدەستدا

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
لە پارێزگای دیلۆکی باکوری کوردستان لە روداوێکی هاتوچۆدا ٦ کەس گیانیان لەدەستدا و کەسێک بریندار بوو.
درەنگانی شەوی رابردوو لە ناوچەی شەهیتکەمالی پارێزگای دیلۆکی باکوری کوردستان بارهەڵگرێک و ئۆتۆمبیڵێکی مەدەنی لێکیاندا.
لە روداوەکەدا، ٦ کەس هاوڵاتی کوردی دیلۆک گیانیان لەدەستدا و هاوڵاتیەکیش بە قورسی بریندار بوو.
بریندارەکە بۆ نەخۆشخانەی دیلۆک گواستراوەتەوە و باسی ئەوە دەکرێت کە مەترسی لەسەر ژیانی بریندارەکە هەیە.
بەگوێرەی ئامارە فەرمییەکان، ساڵی 2022 لە باکووری کوردستان و تورکیا 485 هەزار و 48 رووداوی هاتووچۆ روویانداوە و بەو هۆیەوە دوو هەزار و 282 کەس گیانیان لەدەستداوە و 291 هەزار و 151 کەسی دیکەش برینداربوون.
ساڵی 2021ش لە باکووری کوردستان و تورکیا یەک ملیۆن و 186 هەزار و 353 رووداوی هاتووچۆ روویانداوە و لە ئەنجامدا پێنج هەزار و 362 کەس گیانیان لەدەستدابوو و 274 هەزار و 615 کەس بریندارببوون.

