هەناردەی کاڵا لە کرماشان بۆ هەرێم و عێراق 19% زیاد دەکات
هەناردەی هەرێم و عێراق بۆ کرماشان و ئێران 78% کەمی کردوە
مەرزی پەروێزخان
یەک ساڵ لەمەوپێش
بڕی هەناردەی کاڵا و بەروبومە کشتوکاڵییەکان لە کرماشان بۆ هەرێمی کوردستان و شارەکانی عێراق بەرزبونەوە بەخۆیە دەبینێت.
عەلی ئەسغەر عەباس زادە، سەرپەرشتیاری گومرگەکانی کرماشان لە رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاند؛ هەناردەی کاڵا و بەروبومە کشتوکاڵییەکان لە ماوەی سێ مانگی بەهاری ئەمساڵدا بۆ هەرێم و عێراق لە روی کێشەوە زیاتر لە 19% بەرز بوەتەوە.
ئاماژەی بەوە کراوە جگە لەوەی کە لە روی کێشەوە بەراورد بە سێ مانگی بەهاری ساڵی رابردو هەناردە زیادی کردوە، هەناردەی سێ مانگی بەهاری ئەمساڵ بەهاکەی بە رێژەی 10% بەرز بوەتەوە.
بە پێی ئامارەکانی گومرگی کرماشان لە سێ مانگی بەهاری ئەمساڵدا یەک ملیۆن و829 هەزار و 688 تۆن کاڵا و بەروبومی کشتوکاڵی لە مەرزەکانەوە هەناردەی هەرێم و عێراق کراوە کە بەهاکەی گەیشتوەتە 716 ملیۆن و 234 هەزار 877 دۆلار.
زۆرینەی هەناردەکانی سنوری کرماشان بۆ هەرێم و عێراق شیرەمەنی و بەربومە کشتوکاڵییەکان و کەرەستەی بیناسازیی وەک کاشی و ئاسن بوە.
لە ئامارەکاندا دەرکەوتوە لە ماوەی ئەو سێ مانگەدا بە بڕی 635 تۆن کاڵا بە بەهای پێنج ملیۆن و 686 هەزار و 653 دۆلار لە رێگەی پەروێزخان و سنورەکانی دیکەی کرماشان کاڵا هەناردە ئەو پارێزگایەی رۆژهەڵات و شارەکانی ئێران کراوە کە بەراورد بە سێ مانگی بەهاری ساڵی رابردو لە روی کێشەوە 78% و لە روی بەهاکەیەوە 48% دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە.