ئاماری شەڕی نێوان پەکەکە و سوپای تورکیا لە مانگی حوزەیراندا بڵاوکرایەوە

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

هەپەگە باڵی سەربازی پەکەکە رایگەیاند، لە مانگی حوزەیراندا 44 سەربازی تورکیا کوژراون و 10 گەریلاش شەهید بوون.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) باڵی سەربازی پەکەکە ئاماری شەڕ و پێکدادانەکانی نێوان گەریلاکان و سوپای تورکیای بڵاوکردەوە.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، سوپای تورکیا لە باکوری کوردستان لە رێگەی ئۆپراسیۆنی بەرفراوانەوە هێرش ئەنجام دەدات. لە هەرێمەکانی ژێر کۆنتڕۆڵی گەریلاکانیش لە هەرێمی کوردستان، بەردەوام لە زەوی و ئاسمانەوە بۆردومان دەکات.

لە ماوەی مانگی حوزەیراندا لە باکوری کوردستان و هەرێمی کوردستان 127 جار بە فڕۆکەی شەڕ، 40 جار بە هەلیکۆپتەری هێرشبەر، دوو هەزار و 148 جار بە کاتیوشا، تانک و چەکی قورس بۆردومان ئەنجام دراون.

لە دژی سەنگەرەکانی گەریلا 26 جار بۆمبی قەدەغە و چەکی کیمیایی بەکارهێنراون. هەروەها دەشڵێت، " هێزەکانمان کە لە دۆخی خۆپاراستنی رەوادابوون، لە 13ی حوزەیران بەدواوە پێیاننایەوە بۆ دۆخی چالاکی کارا و گورزی قورسیان لە سوپای تورکیا وەشاند. لە دژی هێرشەکان هێزەکانمان لە ماوەی مانگی حوزەیراندا 45 چالاکییان ئەنجامدا، لە ئەنجامی ئەو چالاکییانەدا 44 داگیرکەر سزادران. هەروەها ئۆتۆمبێلێکی جۆری ریۆ، سیستمێکی کامێرای حەراری و سیستمێکی رادار تێکشکێندران."

هەپەگە لە کۆتایی راگەیەندراوەکەیدا ئاشکرای کردووە کە لە ماوەی مانگی حوزەیراندا 10 گەریلا شەهید بوون.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار