شنۆ 500 تۆن گێلاس هەناردەی روسیا دەکات

زیاتر لە سێ هەزار دۆنم باخی گێلاس لە شاری شنۆ هەیە

بەرهەمی گێلاسی شنۆ

یەک ساڵ لەمەوپێش



بەرپرسێکی شاری شنۆ رایگەیاند؛ ئەو شارە بە یەکێک لە جەمسەرەکانی بەرهەمهێنانی گێلاس ئەژمار دەکرێت و بڕێکی زۆر لە گێلاسەکەی رەوانەی وڵاتانی دەرەوە دەکرێت.

عەلی تورابی، قائیمقامی شاری شنۆ لە رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاند؛ لە ئەمساڵدا و تا ئێستا زیاتر لە دوو تۆن گێلاس لە باخەکانی شنۆ بەرهەم هێنراوە کە 500 تۆنی هەناردەی وڵاتی روسیا کراوە.

بە وتەی تورابی جۆری گێلاسی شنۆ وای کردوە زیاترین خواستی لە ناوخۆ و دەرەوەی ئێران هەبێت و شارەکەش بوەتە جەمسەرێکی سەرەکیی بەرهەمهێنانی گێلاس.

بە پێی ئامارەکان سێ هەزار و 272 دۆنم باخی گێلاس لە شاری شنۆ هەیە کە هەزار و 280 دۆنم لەو باخانە بەریان نەبوە بەڵام سەرەڕای ئەوەش بە گشتی بەربومی گێلاس لە شارەکە زیاتر لە دوو ملیۆن تۆن بوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار