وادەی دابەشکردنی پاڵپشتی دارایی خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکان راگەیەندرا
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، لەکۆبونەوەی ئەمڕۆی د. ئارام محەمەد قادر وەزیری خوێندنی باڵا و بەڕێوەبەری گشتی بانکی هەرێم لە سلێمانی بڕیاردرا لە سبەینێ یەکشەممەوە، دەستبکرێت بە دابەشکردنی پاڵپشتی دارایی خوێندکارانی زانکۆو پەیمانگاکانی هەرێمی کوردستان.
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی هەرێم، ئەمڕۆ شەممە د. ئارام محەمەد قادر وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە نوسینگەی تایبەتی خۆی لەشاری سلێمانی پێشوازیکرد لە د. ماکوان جەمیل مستەفا بەڕێوەبەری گشتی بانکی هەرێم/سلێمانی و گفتوگۆیان لەسەر پرسە داراییەکان و خزمەتگوزارییەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و زانکۆکان کردووە.
هەر بەگوێرەی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی خوێندنی باڵا، لە کۆتایی کۆبونەوەکەدا بڕیاردرا لە سبەینێوە دەستبکرێت بە دابەشکردنی پاڵپشتی دارایی خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکانی هەرێمی کوردستان.
