تۆمەتبارى شەڕەکەى شەوى رابردوى سەهۆڵەکە دەستگیرکرا
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
پۆلیسى سلێمانى تۆمەتبارى روداوەکەى شەوى رابردوى شەقامى سالمى دەستگیرکرد.
پۆلیسی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند: دوای ئه‌وه‌ی شه‌وی ڕابردو شه‌ڕو ده‌مه‌قاڵێ له‌نێوان دوو شۆفێردا له‌شه‌قامی سالم (سه‌هۆڵه‌كه) ڕوویداو یه‌كێك له‌شۆفێره‌كان به‌چه‌قۆ زیانی به‌ئوتومبێلی به‌رامبه‌ر گه‌یاندو دواتر بۆ شوێنێكی نادیار هه‌ڵات، ده‌ستبه‌جێ هێزه‌كانی پۆلیس گه‌یشتنه شوێنی ڕوداوه‌كه‌و لێكۆڵینه‌وه له‌ڕووداوه‌كه‌و دۆزینه‌وه‌و ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تبار ده‌ستیپێكرد.
هەر بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە: سه‌ره‌نجام‌و دوای وه‌رگرتنی بڕیاری به‌ڕێز دادوه‌ر، توانرا تۆمه‌تبار له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی ڕزگارییه‌وه بدۆزرێته‌وه‌و ده‌ستگیربكرێت.
له‌ئێستادا تۆمه‌تبار (أ، ص، ح) به‌بڕیاری دادوه‌رو به‌پێی مادده‌ی 477 له‌یاسای سزادان ڕاگیراوه‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامه.
