هەسەدە لەرێگەی هاوڵاتییەوە لەبارەی بەشداری هێزەکانیان لەشەڕی ئۆکرانیا ڕوونکردنەوە دەدات

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

وتەبێژی هێزەکانی سوریای دیموکرات هەسەدە لەرێگەی هاوڵاتییەوە هەواڵێک کە لەبەشێک لەمیدیاکان بڵاوبوەتەوە ڕەتدەکاتەوە.

لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا میدیایەکی ڕوسیا و بەدوایدا چەند میدیایەکی دیکە کە میدیای باشوری کوردستانیشیان لەناودابوو، هەواڵی بەشداری هێزەکانی سوریای دیموکراتیان لەشەڕی دژ بە ڕوسیا لەئۆکرانیا و بەتایبەتیش دژ بە ڤاگنەر بڵاوکردەوە.

سەبارەت بەو هەواڵە سیامەند عەلی، وتەبێژی هێزەکانی سوریای دیموکرات بەهاوڵاتی وت: ئەو هەواڵانە لەچوارچێوەی پڕوپاگەندەی نەیارانی کورد و هەسەدەیە و بەهیچ شێوەیەک ڕاست نییە.

وتیشی هەسەدە هیچ بەرژەوەندیەکی لەئۆکرانیا نییە تا لەوێ شەڕبکات.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار