وردەکاری لەبارەی ڕفاندنی منداڵێکی شەش ساڵ لەڕانیە و دۆزینەوەی تەرمەکەی
بکوژەکەی بەچی فێڵێک بردوویەتی و بۆچی کوشتوویەتی؟
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
پۆلیسی ڕانیە لەڕوونکردنەوەیەکدا دۆزینەوەی تەرمی مندڵێکی شەش ساڵ و دەستگیرکردنی بکوژەکەی ڕاگەیاند.
لەڕوونکردنەوەکەی پۆلیسی ڕانیەدا هاتووە:دوێنێ بەرواری ١٥ /٧ /٢٠٢٣ هاوڵاتیەکی بەڕەگەز سوری سەردانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی ڕاپەڕینی کرد و سکاڵای تۆمار کرد لە دژی کەسێکی نەناسراو لەسەر ئەوەی کە بەفێڵی شتکڕین کوڕە شەش ساڵانەکەی لەماڵ بردووەتە دەرەوە، دواتر نەگەڕاوەتەوە. بۆ ئەو مەبەستەش ڕێکاری یاسایی گیرایەبەر. پۆلیسی ڕانیە
دەشڵێت: دوای بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاری، تواندرا ناسنامەی تۆمەتبار ئاشکرا بکرێت و تۆمەتبارەکە دۆزرایەوە و دەستگیرکرا کە لە ڕەگەزی نێر و تەمەنی ٢١ساڵ دانیشتوی ڕانیە، وە بەگوێرەی زانیاریەکان تۆمەتبارەکە لە ڕووی دەروونیەوە ناحێگیرە. دوای لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا دانیناوە بەتاوانەکەی، بە وتەی تۆمەتبار `` بەفێڵی شت کڕین، منداڵە شەش ساڵانەکە کە بەڕەگەز سوریە و بردویەتی بۆ شاخ لە نزیک شاخی هەنجیرە، دوای ئەوەی منداڵەکەی بە چەقۆ کوشتووە.``
لەبەشێکی دیکەی ڕونکردنەوەکەدا هاتووە: بۆ ئەو مەبەستە هێزێکی هاوبەش لە پۆلیسی ڕاپەڕین کە پێکهاتبوون لە بەشی پۆلیسی فریاکەوتنی ڕانیە (نەژدە) و بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی ڕاپەڕین (مکافحە) و بنکەی پۆلیسی کێوەڕەش و بەشی بەڵگەکانی تاوانی ڕاپەڕین چوون بۆ شاخ بۆ دۆزینەوەی تەرمی کوڕە شەش ساڵانەکە.
ئەوەش خراوەتەڕوو: ئەمشەو لەلایەن هێزە هاوبەشەکەی پۆلیس، تەرمی منداڵەکە لەشاخ دۆزرایەوە و لەهەمان شوێن ئامێرێکی تیغ لەجۆری مشار دۆزرایەوە. تەرمی منداڵەکەش گواسترایەوە بۆ پزیشکی دادوەری ڕانیە بۆ پشکنینی تەرمی..
لەکۆتایی ڕونکردنەوەکەدا پۆلیسی ڕانیە دەڵێت: تۆمەتبارەکە بە بڕیاری دادوەر بەپێی ماددەی ٤٠٦ لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوە لە ڕوداوەکە بەردەوامە.
