بەغدا ئامادە نییە بەدۆلار  پشكی هەرێمی كوردستان رەوانە بكات

یەكەم داواكاریی پارتی لەبەغداد رەتكرایەوە لەدوای پەسەندكردنی یاسای بودجەوە

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

وەزیری دارایی عێراق داوایەكی پارتی دیموكراتی كوردستان رەتدەكاتەوە كە پشكی هەرێمی كوردستان بەدۆلار رەوانە بكرێت لەبری دیناری عێراقی.

لەبارەی ئەنجامی كۆبوونەوەكانی هەفتەی رابردووی (جوتیار عادل)، سەرۆكی فەرمانگەی میدیا و زانیاری و ئەندامی وەفدی حكومەتی هەرێم بۆ گفتوگۆكردن لەگەڵ بەغداد رایگەیاند: لەو گفتوگۆیانەدا هەنگاوی باش نراوە.

جوتیار عادل باسی لەوەشكردووە، دوو بابەتی دیكە ماون یەكەمیان پرسی داهاتە نانەوتییەكان و دووەمیش بابەتی پەیوەست بەتێچووی نرخی یەك بەرمیلی نەوتی بەرهەمهێندراو لەسەر ئاستی عێراق و هەرێم.

بەپێی زانیارییەكان، هەفتەی رابردوو وەفدی حكومەتی هەرێم كە پارتی نوێنەرایەتی دەكات، لە رێگەی (مەسعود حەیدەر)، كە بریكاری وەزیری دارایی عێراقە، داوای لەوەزارەتی دارایی عێراق كردووە، پشكی هەرێمی كوردستان لەبودجە بەدۆلار بخرێتە سەر هەژماری بانكی هەرێم و بەهای دۆلارەكەش بەنرخی رەسمی بانكی ناوەندی بێت كە بۆ هەر 100 دۆلارێك 132 هەزار دینارە، بەڵام ئەو داوایە لەلایەن (تەیف سامی)، وەزیری دارایی عێراق رەتكراوەتەوە.

پێش راگرتنی نەوتی هەرێم لە 25ی ئازار، پارتی دیموكراتی كوردستان، لەڕێگای بانكی كوردستان، مانگانە 500 ملیۆن دۆلاری پارەی نەوتی گۆڕیوەتەوە بەدینار، كە بۆ هەر مانگێك 30 ملیۆن دۆلار قازانجی كردووە، بێ ئەوەی ئەو پارەیە بگەڕێتەوە بۆ گەنجینەی حكومەتی هەرێم.

كەمی كاش و نەختینەی دۆلار گرفتی بۆ پارتی دیموكراتی كوردستان دروستكردووە كە بەشێكی زۆر لەداهاتی حزب بەدۆلار هەڵدەگیرێت.


place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار