پارێزەری بنەماڵەی "ژینا ئەمینی" ئەمڕۆ سێ شەممە دادگایی کرا

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

بە پێی هەواڵەکان لە ناوخۆی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستانەوە، ئەمڕۆ ٣ شەممە ١ی ئاب، محەممەد ساڵەح نیکبەخت، پارێزەری بنەماڵەی ژینا ئەمینی و یەکێک لە پارێزەرە دیارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران ، لە لقی ٢٨ی دادگای شۆڕشی تاران دادگایی دەکرێت.

بە پێی زانیارییەکان، ئەم پارێزەرە  کوردە " تۆمەتی پڕووپاگەندە دژی کۆماری ئیسلامی"دراوەتە پاڵ، بە هۆی ناڕەزایەتی دەربڕین بە بڕیاری "پزیشکی داد" کە تێیدا هاتبوو " ژینا ئەمینی" پێشتر پێشینەی نەخۆشی دڵی بووەو جەڵدە لێی داوەو هۆکاری مردنی " ژینا ئەمینی"یان بەوە ناوبردبوو.

ساڵەح نیکبەخت پارێزەری خۆبەخشی بنەماڵەی ژینا، ئەم بڕیارەی "پزیشکی داد"ی بە ناڕاست ناوبرد.

رۆژی ١١ی مارسی ٢٠٢٣، ساڵەح نیکبەخت بانگ کرایە لقی ٢ی دادسەرای گشتی شۆڕش و تۆمەتەکەی پێ راگەیەنراو بە کەفالەت و بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.

تا ئێستە هیچ زانیارییەک دەربارەی ئەنجامی دادگایی کردنی ئەمڕۆ سێ شەممە ١ی ئاب، بڵاو نەکراوەتەوە. لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ژمارەیەکی زۆر لە چالاکانی مەدەنی و کەلتووری پشتیوانی خۆیان لەم پارێزەرە دەربڕیوە.

ساڵەح نیکبەخت لە چەند ساڵی رابردوودا، بە شێوەی خۆبەخش پشتیوانی لە ژمارەیەکی زۆر دۆسیەی سیاسی- ئەمنییەتی کردووە کە لە لایەن کۆماری ئیسلامییەوە سزای قورسیان بۆ بڕاوەتەوەو ناوبراو هەموو هەوڵی خۆیداوە خۆبەخشانە بەرگری لەو کەسانە بکات.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار