لە ئێران کەمی بەنزین سەریهەڵداوە

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

کەمی بەنزین و سەرەگرتنی زۆر لە ئێران سەریهەڵداوە و میدیاکانی ئێران باس لەوە دەکەن، کێشەکە بەتەواوی کاریگەری لەسەر ژیانی خەڵک داناوە.

میدیاکانی ئێران ئاشکرایان کردووە، بەنزینخانەکانی تاران و  بەشێکی زۆر لە شارەکانی تری ئێران بەرەبەیانی رۆژی چوارشەممە 16ی ئاب، سەرەی دوور و درێژی تێا دەبینرا و هاوڵاتیانی ئێرانی چوونەتە سەرەی بەنزین و هەندێکیان بەنزینیان دەستناکەوێت.

رۆژنامەی ئیعتمادی ئێرانی لە راپۆرتێکدا لەمبارەوە ئاماژەی بە قەرەباڵغی و سەرەی بەنزین، لە بەنزینخانەی "شەقامی دەوڵەت" لە تاران کردووە کە لە کاتژمێر 2ی بەرەبەیانەوە دەستی پێکردوە و نووسیویەتی، "دەنگۆی گرانبوونی بەنزیک بە تەواوەتی کاریگەری لەسەرخەڵک داناوەو نیگەرانن."

دەنگۆی گرانبوونی بەنزین لە رۆژی شەممەوەو دوای قسەکانی عەلی ئەکبەر نژاد عەلی، بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای نەتەوەیی دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکانی تاران دەستی پێکرد کە باسی لەوە کرد، "ئاستێک بۆ پێدانی نەنزین بە ئۆتۆمبێلەکان لە بەنزیخانەکان دادەنرێت و لەو ئاستە بە سەرەوە ئەبێ هاوڵاتیان بەنزین بە نرخی ئازاد بکڕن و کۆبۆن ئەدرێت."

ساڵی 2019 نرخی بەنزین بۆ یەک لیتر لە هەزار تمەنەوە بەرزبوویەوە بۆ سێ هەزار تمەن، ئەمەش نارەزایەتی لێکەوتەوە و خۆپیشاندانی سەرتاسەری لە وڵاتەکە دەستیپێکرد. بەپێی راپۆرتی میدیا جیهانییەکان لەوانە ئاژانسی رۆیتەرز، لە خۆپیشاندانەکانی ئێران هەزار کەس لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە کوژراون.

سەرەی بەنزین لە ئێستادا شارە کوردییەکانیشی گرتووەتەوە و هاوڵاتییەکی شاری مەریوان لەمبارەوە بە هاوڵاتی وت، " کێشەی بەنزین لە شاری مەریوان هەفتەیەک زیاترە هەیە. سەرەتا دەوترا بەهۆی ناردنی بەنزینەوەیە بۆ باشووری کوردستان و عێراق، بەڵام دواتر دەرکەوت بەنزین بە بەنزینخانەکان ناگات و بەشێکیان دایانخستووە".

ئەم هاوڵاتییە مەریوانییە وتیشی، "رۆژی دووشەممە زیاتر لە یەک کاتژمێر لە سەرەدا بووم توانیومە 15 لیتر بەنزینم دەست بکەوێت".

لە شاری بۆکانیش بە هەمانشێوە سەرەی بەنزین دەبینرێت. هاوڵاتییەکی بۆکانی لەم بارەوە بە هاوڵاتی راگەیاند،"دەنگۆی ئەوە هەیە بەنزین زۆر گران ئەبێت، ئەمە کاریگەری لەسەر ژیانی خەڵک هەیە. هەر ئێستە کاریگەرییەکانی خۆی دەرخستووەو هەموو خەڵک نیگەرانن."

لە بەرامبەر دەنگۆی گرانبوونی بەنزین جەواد ئەوجی وەزیری نەوتی ئێران رایگەیاند، " دەوڵەت لە بەرنامەیدا نییە کە نرخی بەنزین گران بکات و ئەوەی دەوترێت تەنها دەنگۆیە".

لە لایەکی ترەوە ئاژانسی "رکنا"ی ئێرانی باسی لەوە کردووە کە بەنزین بە کارت (کۆبۆن) دەدرێت و هەرئۆتۆمبیلێک لە مانگێگدا 30 بۆ 40 لیتر بەنزینی پێ دەدرێت و باسی لەوەش کردووە سەرەی بەنزین بەهۆکاری ئەم رێنماییە نوێیەیە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار