سودانی بۆ شاندی هەرێم: بەپێی دەستور کێشەکانی نێوانمان چارەسەر دەکەین
یەک ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
نوسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق راگەیاندراوێکی لەبارەی کۆبونەوەی ئەمڕۆی شاندی حکومەتی هەرێم و محەممەد شیاع سودانی بڵاوکردەوە و دەڵێت، جەختکراوەتەوە لەسەر چارەسەرکردنی کیشە یاسایی و داراییەکانی نیوان هەولێر و بەغدا بەپێی دەستوور.
لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە کە محەممەد شیاع سودانی، سهرۆكوهزیرانی عێراق وتویەتی، "حکومەت کاری کردوە و بەردەوامە لە کارکردن بۆ دڵنیابون لەوەی کە مەرجەکانی ژیانێکی شایستە بۆ هاوڵاتیانی عێراق دابین بکرێت، بە هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستانیشەوە."
هاوکات باس لەوەش کراوە کە جەختکراوەتەوە لەسەر "چارەسەکردنى کێشە یاسایی و داراییەکانى نێوان حکومەتى فیدراڵ و هەرێم بەگوێرەى دەستوور و یاسا."
لە راگەیاندراوەکە ئەوەش هاتووە کە سەرۆکوەزیرانی عێراق "جدیەتى حکومەتى عێراقى نیشاندا بۆ دۆزینەوەى چارەسەرێکى ریشەیی بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ هەرێمى کوردستان."
تا ئێستا نزیکەی 20 جار شاندی حکومەتی هەرێم سەردانی عێراقی کردووە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی مودجە و ناردنی شایستە داراییەکانی هەرێم، بەڵام سەرجەمیان بێ ئەنجام بوون.