کچێکی تەمەن 13 ساڵ بە پاساوی "شەرەف" دەکوژرێت و سەردەبڕدرێت

10 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو رایگه‌یاند، کچێکی تەمەن 13 ساڵان بە ناوی مەهیا نادری، لەلایەن پورزایه‌كییه‌وه‌ بە تەقەی ڕاستەوخۆی چەکی ساچمە کوژراوە، ئەو کچە مێردمنداڵە بە پاساوی پاراستنی "شەرەف و ناموس" کوژراوە.

رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ئەمڕۆ سێشەممە له‌ راپۆرتێكدا بڵاویكرده‌وه‌، هەینی رابردو (17ی ئه‌یلولی 2023) کچێکی ته‌مه‌ن 13 ساڵان بە ناو مەهیا نادری خەڵکی شاری سەرپێڵی زەهاوی سەر پارێزگای کرماشان، لە ماڵی خۆیان لە گەڕەکی "زەعفەرانییە"ی سەر بەو شارە کوژراوە.

سەرچاوەیەکیش بۆ ئەو ڕێکخراوەی پشتڕاستکردۆتەوە کە، پورزایەکی ئەو کچە کوژراوە بە چەکێکی ساچمەیی جۆری وینچێستەر تەقەی لە کەمەر و ملی مەهیا کردووە و پاشان سەری لە لاشەی جیا کردووەتەوە و دواتر شوێنی تاوانەکەی بەجێ هێشتووە.

هەروەها ئەم سەرچاوەیە وێڕای پشتڕاستکردنەوەی ئەوەی کە بنەماڵەی خودی کچەکە لە کوشتنی مەهیا دەستیان هەبووە، ڕایگەیاند: باوکی مەهیا نادری بەرپرسیارەتیی کوشتنی کچەکەی بە هۆکاری "پاساوی شەرەف" و بۆ ئەوەی بکوژەکە سزا نەدرێت (بەپێچەوانەی ئەوەی ڕووی داوە) لە ئەستۆ گرتووە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی هەنگاو بڵاویکردۆتەوە: "بەپێی یاساکانی کۆماری ئیسلامی، لەو وەها حاڵەتگەلێکی هاوشێوەدا کە باوکێک منداڵەکەی خۆی بکوژێت، سزای یاسایی نایگرێتەوە و تەنیا خوێنبایی و هەروەها لە هەندێک حاڵەتدا سزای بەندکردنی (سێ بۆ دە ساڵ) بەسەردا دەسەپێندرێت. ئەم لێخۆشبوونەش تەنیا باوک و باپیری کوژراوەکە دەگرێتەوە."

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار