ناتانیاهۆ بۆ ئەردۆغان: قسەت لێوەرناگرین تۆ خۆت بۆردومانی گوندەکانی سنوری تورکیا دەکەیت

12 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی 

بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، وەڵامی سەرۆککۆماری تورکیای دایەوە و دەڵێت رەجەب تەیب ئەردۆغان گوێی لێ ناگیرێت چونکە ئەو خۆی "بۆردومانی گوندەکانی تورکیا دەکات."

ئەمڕۆ چوارشەممە رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا، لە کۆبوونەوەی فراکسیۆنی پارتی ئەکەپە لە پەرلەمانی تورکیا وتارێکی پێشکەش کرد و وتی کە ئیسرائیل "دەڵەتێکی تیرۆرە" و رەخنەی لە ناتانیاهۆ گرت و رایگەیاند، "ئێستا لێرەوە داوا لە ناتانیاهۆ دەکەم، چەکی ئەتۆمت هەیە یان نا؟ روونی بکەوە. تۆ چەکی ئەتۆمت هەیە و هەڕەشەی پێدەکەیت. ئێمە ئەوە دەزانین."

لەسەر ئەم وتانە بنیامین ناتانیاهۆ وەڵامی سەرۆککۆماری تورکیا دایەوە و رایگەیاند، "ئەو بە ئیسرائیل دەڵێت دەوڵەتی تیرۆر، بەڵام لەکارەکانیدا پشتگیری لە دەوڵەتی تیرۆری حەماس دەکات."

سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل کە قسەکانی لەلایەن ئۆفیسەکەیەوە بڵاوکراوەتەوە باسی لەوەش کردووە، ئەردۆغان "بۆردومانی گوندەکانی سنوری تورکیا دەکات، ئێمە قسەی لێ وەرناگرین."

قسەکەی ناتانیاهۆ بەناراستەوخۆ ئاماژەیە بە بۆردومانەکانی تورکیا بۆ سەر ناوچەکانی هەرێمی کوردستان کە بۆردومانی بەردەوام سنوری دهۆک دەکات بەبیانوی هەبوونی هێزەکانی پەکەکە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار