پڕكردنه‌وه‌ی فۆڕمی یه‌كه‌ی نیشته‌جێبون درێژده‌كرێته‌وه

یەک ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
وەزارەتى ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن ئاشکرایدەکات کە بۆ ئەوەى هاوڵاتی زیاتر بتوانن سودمەند ببن، پڕکردنەوەى فۆڕمى یەکەکانى نیشتەجێبون بۆ خێزانە کەمدەرامەتەکان بۆ ماوەى مانگێک درێژکراوەتەوە.
وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردن له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه،پێشتر رۆژی 30ی (تشرینی دوه‌م/11)ی 2023 وه‌ك دوا واده بۆ پڕكردنه‌وه‌ی فۆرمه‌كه دیاریكرابو، به‌ڵام به‌بڕیاری دانا عه‌بدولكه‌ریم وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردن پرۆسه‌كه بۆ ماوه‌ی مانگێك و تا كۆتایی ئه‌مساڵ درێژكراوه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش وه‌ك هه‌لی زیاتر و كارئاسانی بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی تاوه‌كو ئێستا به‌هه‌ر هۆكارێك بێت ده‌رفه‌تیان له‌به‌رده‌ستدا نه‌بوه فۆرمه‌كه پڕ بكه‌نه‌وه.
رۆژی 8/8/2023، لە دوای تەواوکردنی رێکار و ئامادەکارییەکان، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن لە رێوەرەسمێکدا پرۆسەی دابەشکردنی فۆڕمی یەکەی نیشتەجێبونی بۆ خێزانە کەمدەرامەتەکان راگەیاند، لەوکاتەوە زیاتر لە 22 هەزار خێزان لەسەرجەم ناوچەکان فۆرمەکەیان پڕکردوەتەوە.
یەکەکان زیاتر لە نۆ هەزار زیاتر یەکەی نیشتەجێبونە و لەچوارچێوەی یاسای نیشتەجێبوندا دروستکراون، کە بەشێکیان تەواوکراون و بەشێکیان کارکردن تیایاندا بەردەوامە.

