زۆرترینی لەسلێمانی بووە.... لەماوەی سێ ساڵدا زیاتر لە ٩٨ هەزار دۆنم زەوی لەهەرێمی کوردستان سووتاون

تەنها ١١٤ پڕۆژەی دارستانی دەستکرد لەهەرێمی کوردستاندا هەیە

12 مانگ لەمەوپێش



شەنای فاتیح

بەپێی ئامارێکی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی هەرێمی کوردستان کەدەست هاوڵاتی کەوتووە لەساڵەکانی ٢٠٢٠ تا ٢٠٢٢ لەهەرێمی کوردستاندا ٩٨ هەزارو ٤١٠ دۆنم زەوی سوتاوە، كەزۆرترینی لەپارێزگای سلێمانی بووەو كەمترینی لەپارێزگای هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان.

ئامارەكە بەم شێوەیەیە:

ساڵی ٢٠٢٠

پارێزگای هەولێر ١١ هەزارو ٦٦٧ دۆنم زەوی سوتاون.

پارێزگای سلێمانی ٣٦ هەزارو ٦٩٢ دۆنم  زەوی سوتاون

پارێزگای دهۆک پێنج هەزارو ١٨٨ دۆنم زەوی سوتاون

پارێزگای هەڵەبجە سێ هەزارو ٩١ دۆنم زەوی سوتاون

ئیدارەی گەرمیان ٤٢١ دۆنم زەوی سوتاون

ساڵی ٢٠٢١

پارێزگای هەولێر هەزارو ٦١٨ دۆنم زەوی سوتاون

پارێزگای سلێمانی ١٦ هەزارو ٨٩٣ دۆنم زەوی سوتاون

پارێزگای دهۆک ١٠ هەزارو ٨٧٢ دۆنم زەوی سوتاون

پارێزگای هەڵەبجە هەشت هەزارو ١٧ دۆنم زەوی سوتاون

ئیدارەی گەرمیان هەزارو ١٩٥ دۆنم زەوی سوتاون

ساڵی ٢٠٢٢

پارێزگای هەولێر هەزارو ٦١٩ دۆنم زەوی سوتاون

پارێزگای سلێمانی ٤٢٦ دۆنم زەوی سوتاون

پارێزگای دهۆک ٣١١ دۆنم زەوی سوتاون

پارێزگای هەڵەبجە  ٢٢٥ دۆنم زەوی سوتاون

بەپێی ئەو ئامارە لەساڵی 2021 سوتانی زەوی لەهەولێرو سلێمانی بەشێوەیەكی بەرچاو كەمیكردووە، بەڵام لەپارێزگاكانی هەڵەبجەو دهۆك و ئیدارەی گەرمیان زیادیكردووە، بەڵام لەساڵی 2022 بەشێوەیەكی بەرچاو سوتانی زەوی لەهەرێمی كوردستان كەمیكردووە.

هەر بەپێی هەمان ئامار لەهەرێمی کوردستاندا رووبەری ١٦ ملیۆن و ٥٢٩ هەزارو ٩٥٠ دۆنم زەوی کشتوکاڵی هەیە كەزۆرترینی لەهەولێرە.

 بەم شێوەیەی خوارەوە:

پارێزگای هەولێر:

١- دوو ملیۆن و ٥٣٧ هەزارو ١٤٨ دۆنم پێوانەی زەوی کشتوکاڵی

٢- ٤٧ هەزارو ٩٧٨ دۆنم زەوی باخداری 

٣- ٥٥٢ هەزارو ٢٠ دۆنم زەوی دارستان

٤- ملیۆنێک و ٤٠٣ هەزارو ٩٩٩ دۆنم زەوی پاوان

پارێزگای سلێمانی:

١- ملیۆنێک و ٧٦٣ هەزارو ٦٧٦ دۆنم پێوانەی زەوی کشتوکاڵی

٢- ١٤٢ هەزارو ٨٨٧ دۆنم زەوی باخداری

٣- ٥٨٦ هەزارو ٤٧٦ دۆنم زەوی دارستان

٤- دوو ملیۆن و ٣٠٦ هەزارو ٦٩ زەوی پاوان

پارێزگای دهۆک:

١- ملیۆنێک و ١٣٩ هەزارو ٤٦٤ دۆنم پێوانەی زەوی کشتوکاڵی

٢- ٥٨ هەزارو ٩٣ دۆنم زەوی باخداری

٣- ملیۆنێک و ٢٢٩ هەزارو ١٠٥ دۆنم زەوی دارستان

٤- ملیۆنێک و ٥٣ هەزارو ٥٤٠ دۆنم زەوی پاوان

پارێزگای هەڵەبجە:

٣٨ هەزارو ٤١٧ دۆنم زەوی دارستان

ئیدارەی گەرمیان:

١- ملیۆنێک و ٣٤٦ هەزارو ٩٧٦ دۆنم پێوانەی زەوی کشتوکاڵی

٢- ١٢ هەزارو ٦٠٦ دۆنم زەوی باخداری

٣- ١٣٦ هەزارو ٩٧٥ دۆنم زەوی دارستان

٤- دوو ملیۆن و ١٧٤ هەزارو ١٦١ دۆنم زەوی پاوان

لەئامارەكەدا دەردەكەوێت زەوی كشتوكاڵی لەهەولێر لەهەرسێ پارێزگاكەی دیكەی هەرێمی كوردستان زۆرترە بەئیدارە سەربەخۆكانیشەوە.

هەر بەپێی ئامارەکەی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی هەرێمی کوردستان رووبەری ٣٥ هەزارو ٤٧٢ دۆنم زەوی لەهەرێمی کوردستاندا کراونەتە دارستانی دەستکرد كەزۆرترینی لەپارێزگای دهۆكەو كەمترینی لەئیدارەی گەرمیانە

ئامارەكە بەمشێوەیەی خوارەوەیە:

پارێزگای هەولێر:

١-  ٢٣ پڕۆژە بەڕووبەری هەشت هەزارو ٧٩٨ دۆنم زەوی

٢- چوار پارک بەڕووبەری ١٩٠ دۆنم زەوی

پارێزگای سلێمانی:

١- ٣٢ پڕۆژە بەڕووبەری ١٥ هەزارو ١٥٥ دۆنم زەوی

٢- سێ پارک بەڕووبەری ٨٢٥ دۆنم زەوی

پارێزگای دهۆک:

١- ٣٤ پڕۆژە بەڕووبەری حەوت هەزارو ٧٥٩ دۆنم زەوی

٢- سێ پارک بەڕووبەری ٣٠٩ دۆنم ەوی

پارێزگای هەڵەبجە:

١- نۆ پڕۆژە بەڕووبەری هەزارو ٩٠٥ دۆنم زەوی

ئیدارەی گەرمیان:

١- سێ پڕۆژە بەڕووبەری ٢٦٩ دۆنم زەوی

٢- سێ پارک بەڕووبەری ٢٦٢ دۆنم زەوی


place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار