ئەندامێکی لیژنەی دارایی هۆکاری جێگیرنەبوونی دۆلار ئاشکرا دەکات
12 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند "زۆری خواستی هاووڵاتیان سەڕەرای ناردنی گەیشتنی چەند کاروانێکی دۆلار بۆ بانکەکانی عێراق بەشێوەی کاش رێگرە لە جێگیربوونی دۆلار".
جەمال کۆچەر ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق بە میدیا عەرەبیەکانی راگەیاند، پاش ئەوەی چەند کاروانێکی دۆلاری کاش لە ئەمریکاوە گوازرایەوە بۆ بانکەکانی عێراق هێشتا بەهای دۆلار جێگیر نەبووە.
ئاماژەی بەوەش کرد، زۆری خواستی هاووڵاتییان وایکردووە دۆلار لەو نرخە بەرزەیدا بمێنێتەوە.
باسی لەوەشکرد، رێکارەکانی بانکی ناوەندی جدین و هەوڵدەدرێت کێشەی دۆلار و بەهای دۆلار لە بازاڕەکانی ناوخۆدا بەخێرایی چارەسەر بکرێت.
ماوەی زیاتر لە هەشت مانگە دۆلار سەقامگیری بەخۆیەوە نەدیوە و بانکی ناوەندیش زیاتر لە هەشت رێکاری گرتووەتەبەر لەپێناو سەقامگیرکردنی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دراوی نیشتمانی.