شاندێکی حکومەتی هەرێم گەیشتە بەغدا
9 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان گەیشتە بەغدا بۆ گفتوگۆکردن لەسەر سیاسەتی گومرگ و هەموارکردنەوەی یاسای دەروازە سنورییەکان.
حکومەتی هەرێم کوردستان بڵاویکردەوە کە ئەمڕۆ یەکشەممە شاندێکی باڵای حکومەتی هەرێم بە بەشداری رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێم و ئاوات جەناب نوری، وەزیری دارایی حکومەتی هەرێم گەیشتە بەغدا.
وەک لە راگەیەندراوەکەی حکومەتی هەرێم هاتووە، مەبەست لە سەردانی شاندەکە گفتوگۆکردنە "لەسەر سیاسەتی گومرگی عێراق و هەرێمی کوردستان و هەموارکردنەوەی یاسای دەروازە سنوریەکان."
بابهتی پهیوهندیدار