كه‌شناسی هه‌رێم: له‌سبه‌ینێوه بارانبارین ده‌ستپێده‌كات
9 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ ئاسمان له نێوان نیمچه هه‌ور بۆ هه‌وری ته‌واو ده‌بێت، له‌سبه‌ینێوه بارانبارین له‌زۆربه‌ی ناوچه‌كانی هه‌رێم ده‌ستپێده‌كات و پله‌كانی گه‌رماش رو له‌نزمبونه‌وه ده‌كه‌ن.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ئاسمان نیمچه هه‌ور ده‌بێت له دوایی نیوه‌ڕۆوه ده‌گۆڕێت بۆ هه‌وری ته‌واو، پله‌كانی گه‌رماش كه‌مێك به‌رزتر ده‌بنه‌وه به‌راورد به تۆماركراوی دوێنێ.
سەبارەت بە کەشوهەوای سبه‌ی چوارشه‌ممه له كاته‌كانی به‌یانی ئاسمان نیمچه هه‌ور و هه‌وری ته‌واو ده‌بێت له ئه‌نجامی كاریگه‌ری شه‌پۆلێكی باران بارین له دوایی نیوه‌رۆ به شێوه‌ی نمه باران سه‌ره‌تا له سنوری پارێزگای دهۆك ده‌ستپێده‌كات، رێژه‌ی دابارین زیاد ده‌كات له كاته‌كانی شه‌ودا ده‌گۆڕێت بۆ بارانی مامناوه‌ند وه هه‌ندێك ناوچه‌ش لێزمه باران و هه‌وره تریشقه‌شی له‌گه‌ڵدا ده‌بێت به تایبه‌تی له سنوری پارێزگای دهۆك و ناوچه شاخاویه‌كان به گشتی".
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 16
سلێمانی : 17
دهۆک : 15
کەرکوک : 18
هەڵەبجە : 17
زاخۆ : 16
سۆران : 14
حاجی ئۆمەران : 8
گەرمیان : 21