ئیسرائیل لە دیمەشق هێرشی کردە سەر سوپای پاسداران

5 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

راگەیاندنەکانی سوریا بڵاویانکردەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە ٢١ی شوباتی ٢٠٢٤، چەند مووشەکێکی ئیسرائیلی، بینایەکی لە ناوچەی "کەفەر"  لە دیمەشقی پایتەختی سوریا کردووەتە ئامانج.

راگەیاندنەکان باسیان لەوە کردووە لەم هێرشە مووشەکییەدا دوو کەس کوژراون، هەروەها رێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤی سوریا دەڵێت "بەپێی زانیارییەکانی ئەوان لەم هێرشەدا سێ کەس کوژراون".

بەپێی زانیارییەکانی میدیاکانی سوریا چەند ناوەندێکی کولتووری سەر بە ئێران و خوێندگە و شوێنی نیشتەجێبوونی ئێرانییەکان لە گەڕەکی کەفەرە.

ناوچەی کەفەری سووسە، ناوچەیەکی تاڕادیەکی زۆر پارێزراوە و رێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤی سوریا دەڵێت "لەم ناوچەیەدا هیچ تابلۆیەک ، بەڵام شوێنی مانەوە و هاتووچۆی کەسایەتییەکانی سەر بە هەواڵگری سووریا، حزبوڵڵای لوبنان و هەروەها سوپای پاسدارانە.

ئاژانسی تەسنیم-ی سەر بە سوپای پاسداران بڵاوی کردووەتەوە، کە دوو هاوڵاتی مەدەنی سوریا بە هۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە کوژراون.

جێگەی ئاماژەیە لە سەرەتای مانگی شوباتەوە سوپای پاسداران بەشی زۆری هێزەکانی خۆی لە سوریا کشاندەوەو بڕیاروایە هێزەکانی سەر بە حزبوڵڵا جێگەی ئەوان بگرێتەوە.

کۆماری ئیسلامی پاساوی کشانەوەی هێزەکانیان بۆ ئەوە گەراندووەتەوە کە نایانەوێت جەنگ لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست پەرەبسێنێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار