بازرگانێکی هەرێم بۆ هاوڵاتی: گرژییەکانی ئێران و ئیسرائیل هاتووچۆی بازرگانی کەمکردووەتەوە

8 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی/ سازگار ئەحمەد

بەهۆی گرژییەکانی ئێران و ئیسرائیل ترس لەلای بازرگانانی هەرێمی کوردستان دروستبووە و وەک خۆیان ئاماژەی پێدەکەن لە پێشووتر رۆژی هەزار بارهەڵگر دەچوونە دیوی ئێران، بەڵام ئێستا تەنها رۆژی 500 بارهەڵگر دەچنە ئەودیو.

بازرگانێکی هەرێمی کوردستان کە نەیویست ناوی ئاشکرابکرێت بە هاوڵاتی راگەیاند "بەهۆی گرژییەکانی ئێران و ئیسرائیل ترس لەلای بازرگانانی هەرێمی کوردستان دروستبووە و هاتووچۆی بازرگانی کەمیکردووە".

ئاشکراشیکرد "لە پێشووتردا ر رۆژی هەزار بارهەڵگر دەچوونە دیوی ئێران، بەڵام ئێستا تەنها رۆژی 500 بارهەڵگر دەچنە ئەودیو، بەهۆی ئەوەی ترسیان لا دروستبووە".

بەهۆی زیادبوونی گرژییەکانی نێوان ئێران و ئیسرائیل بەشێک لە وڵاتان گەشتە ئاسمانییەکانیان لەگەڵ ئێران راگرت و داوایان لە هاوڵاتییەکانیان کرد ئەو وڵاتە جێبهێڵن.

لەم چەند رۆژەی رابردوودا ئاستی گرژییەکانی ئێران و ئیسرائیل چووەتە قۆناغێکی نوێ و ئاماژەکان بە ئاراستەیەیە کە گرژییەکان بەرەو جەنگی راستەخۆ بچێت، ئەمەش تەنیا ئەگەرێکە و بەشێك لە چاودێران پێشبینی دەكەن، نازانرێت لە داهاتوودا چی روودەدات.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار