مەرجەکانی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا راگەیەندرا

2 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، رێکارەکانی دابەشکردنی زەوی بۆ فەرمانبەران دەستیپێکردووەتەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە 14ی ئایاری 2024، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "هەموو ئەو فەرمانبەرانەی پێشتر سوودمەندنەبوون لە وەرگرتنی زەوی و خزمەتییان لە هەشت ساڵ کەمتر نییە، بەگوێرەی رێنماییەکان زەوییان پێ دەدرێت".

ئاماژە بەوەشکرد، "دابەشکردنی زەوی، فەرمانبەرانی خانەنشین دەگرێتەوە کە پێشتر لە ژیانی فەرمانبەریدا لە  وەرگرتنی زەوی سوودمەندنەبوون".

ئەوەشخراوەتەڕوو، "بە گوێرەی زەویی پێویست لە سنووری هەر شارەوانییەک فەرمانبەران سەرپشک دەکرێن بەوەی زەوی لە شوێنی لەدایکبوونیان یان لە شوێنی کارکردنی ئێستایان وەردەگرن".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار