کاروان ئەنوەر: سەرجەم تواناکانمان دەخینە کار بۆ ئازادکردنی شاکار ستار
8 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
سکرتێری سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان لقی سلێمانی، لە رێگەی تیمی پارێزەرانەوە لەچوارچێوەی یاساو رێساكاندا سەرجەم تواناكان دەخەینە كار تا رۆژنامەنووس شکار ستار لە راگرتن بەكەفالەت ئازاد بكرێت.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ 21/5/2024 کاروان ئەنوەر، سکرتێری سەندیکای رۆژنامەنووسانی کورستان لقی سلێمانی لەسەر داوای لقی سلێمانی سەندیکای رۆژنامەنووسان بە هاوشانی سكرتێری لق، هاوسەرو مناڵەكانی و باوكی لە ناو دەزگای ئاسایش سەردانی شاکار ستاری کرد.
کاروان ئەنوەر رایگەیاند، "پاش بەدواداچوون دەركەوتووە، كە دەزگای ئاسایش سكاڵای كەسی (شخصی) یان لەسەر ناوبراو نییە، ئاماژەیانبەوەداوە، یاسا سەروەرە لە راگرتن و ئازاد كردنی".
ئاماژەی بەوەکرد، ”بەڵێنمان دا لە رێگەی تیمی پارێزەرەكانمانەوە لەچوارچێوەی یاساو رێساكاندا سەرجەم تواناكانمان بخەینە كار تا ئەم رۆژنامەنووسە لە راگرتن بەكەفالەت ئازاد بكرێت"