دابەشکردنی ئاو بۆ ماوەی سێ رۆژ رادەگیرێت

12 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی کۆیە هاوڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە، کە دابەشکردنی ئاو بۆ ماوەی سێ رۆژ دەوەستێت.

ئەمڕۆ شەممە 25ی ئایاری 2024, بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی کۆیە رایگەیاند، "بەهۆی گواستنەوەی بەشێک لە بۆری ئاوی هێڵی سەرکی 12ی شەقامی 40 مەتری فیدڕاڵی، کە ئێستا کاری تێدا دەکرێت، بۆ ماوەی سێ رۆژ دابەشکردنی ئاو دەوەستێت".

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، "لە رۆژەکانی (27-28-29)ی ئایاری 2024 واتە رۆژانی (دووشەممە، سێشەممە و چوارشەممە) دابەشکردنی ئاو لە گەڕەکەکانی (گردی، سەرباغ، حاجی قادر(جمعیە)، فیدڕاڵی، شەوگێراوە، سەیران سیتی، ناوداران، گردی عەرەبیان، ئەندازیاران، بەشێک لە گەڕەکی کەکۆن، ماڵەکانی هەردوو بەری شەقامی 40 مەتری، زانست) دەوەستێت، بەڵام لە ڕۆژانی (25-26)ی ئایار دابەشکردنی ئاو ئاسایی دەبێت و بەپێی بەرنامەی رۆژانە ئاو دابەش دەکرێت".

ئەوەش خراوەتەڕوو، "گەڕەکەکانی (فلکەی گردی، شەقامی هەرمۆتە نزیک گەڕەکی کە کۆن، گردی عەرەبیان و شاری ناوداران) ئاویان پێ نادرێت، چونکە ئاویان لە رێگەی ئەم هێلە سەرکییەوە بۆ دەگوازرێتەوە".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار