نێچیرڤان بارزانی پەیامێک ئاڕاستەی بافڵ جەلال تاڵەبانی دەکات

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

سه‌رۆكى هەرێمی كوردستان بەبۆنەی ساڵیادی 49 ساڵەی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیامێک ئاڕاستەی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی ئەو حزبە دەکات.

ئەمڕۆ شەممە 1ی ئایاری 2024، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا رایگەیاند، "يادى 49 ساڵه‌ى دامه‌زراندنى يه‌كێتيى نيشتمانيى كوردستان به‌ گه‌رمى له‌ به‌ڕێزتان و مه‌كته‌بى سياسى و سه‌ركردايه‌تى و ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و ته‌واوى ئه‌ندامان و لايه‌نگران و جه‌ماوه‌رى يه‌كێتى پيرۆز ده‌كه‌م، هيواى سه‌ركه‌وتن و پێشكه‌وتنى به‌رده‌وامتان بۆ ده‌خوازم".

دەشڵێت، "له‌م ياده‌دا به‌ ڕێزه‌وه‌ دامه‌زرێنه‌رى يه‌كێتى، خوالێخۆشبوو سه‌رۆك مام جه‌لال و هه‌موو ئه‌و تێكۆشه‌رانه‌ به‌ بير ده‌هێنينه‌وه‌ كه‌ له‌پێناو ئازاديى كوردستان له‌ ريزه‌كانى يه‌كێتيى نيشتمانيى كوردستاندا، خه‌باتيان كردووه‌ و ده‌كه‌ن. مێژووى خه‌بات و تێكۆشانى يه‌كێتى به‌رز هه‌ڵده‌سه‌نگێنين".

ئاماژەی بەوەشکردووە، "هه‌ر به‌م بۆنه‌يه‌وه‌ جه‌خت له‌ ئاماده‌يى و رۆڵى گرنگى به‌ڕێزتان و يه‌كێتيى نيشتمانيى كوردستان له‌ پرۆسه‌ى سياسيى عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا ده‌كه‌ينه‌وه‌. هيوادارين ئه‌م ياده‌ ببێته‌ هانده‌رى لێكگه‌يشتن و ته‌بايى و پێكه‌وه‌ييى لايه‌نه‌ سياسييه‌كان له‌پێناو پاراستنى قه‌واره‌ى فيدراڵى و مافه‌ ده‌ستوورييه‌كانى هه‌رێمى كوردستاندا".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار