ناوى بەربژێرانى پۆستى سەرۆک كۆماری ئێران راگەیەندرا
6 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ئەنجومەنى پاراستنى دەستوورى ئێران، لە کۆى 80 بەربژێر شەش کەسى وەکو بەربژێرى پۆستى سەرۆک کۆمارى ئێران پەسەندکرد.
ئەمڕۆ یەکشەممە 9ی حوزەیرانی 2024، ئەنجومەنی پاراستنی دەستووری ئێران بڵاویكردەوە، هەریەکە لە مستەفا پور محەمەدى، سەعید جەلیلى، عەلى رەزا زاکانى، ئەمیر حسێن قازی زادە، محەمەد باقر قاڵیباف، مەسعود پزشکیان وەکو بەربژێر شیاوبوونیان بۆ پۆستی سەرۆککۆماری ئێران پەسەندکراون.
تەحان نەزیف، وتەبێژی ئەنجوومەنی پاراستنی دەستوری ئێران رایگەیاندووە، پێداچوونەوە بە سیڤی سەرجەم بەربژێرانی پۆستی سەرۆک کۆماری ئێران ئەمڕۆ تەواو بووە، لە کۆی 80 بەربژێر تەنیا شەش کەسیان شیابوونیان بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری ئێران هەبووە.
بابهتی پهیوهندیدار