بەلەمێکی کۆچبەران ژێرئاوكه‌وت و 49 کەس خنکان

2 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ئەمڕۆ سێشەممە 11ی حوزەیرانی 2024، وتەبێژی ڕێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی رایگەیاند، بەلەمێک کە زیاتر لە 200 کۆچبەری تێدابو لە کەناراوەکانی یەمەن ژێرئاو كه‌وت، 49 کەس گیانیان لەدەستدا و 140 کەسی دیکەش تا ئێستا بێسەروشوێنن.

وتەبێژی ڕێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی دەشڵێت، روداوێکی دڵتەزێن لە کەناراوەکانی یەمەن رویدا، بەلەمێک کە 260 کۆچبەری هەڵگرتبو ژێرئاو كه‌وت، 39 کۆچبەر گیانیان لەدەستدا، 150 كه‌س ونبون و 71 كه‌سیش ڕزگاركراون، کە ڕێکخراوەکە هاوکاری دەستبەجێ پێشکەش بە ڕزگاربوان دەکات بەڵام باس لە ڕەگەزنامەی ئەو کۆچبەرانە نەکراوە.  

هەر دوا بدوای ئه‌و په‌یامه‌، ڕێکخراوی کۆچ ڕاپۆرتێکی بڵاوکردەوە، کە ژمارەی کوژراوان گەیشتوەتە 49 کەس و 140 کەسیش بێسەروشوێنن.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار