ئەمریکا داوا لە هاووڵاتییانی دەکات گەشت بۆ عێراق نەکەن

5 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

 باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا لەرێگەی ئاگادارینامەیەکی ئەلیکترۆنیه‌وه‌ بڵاویكرده‌وه‌ داوا لە هاووڵاتیانی کرد ئاگاداری خۆیان بن لە ئەگەری هێرشکردن و هەڕەشەکردن بۆ سەر ناوەندە بازرگانی و دامەزراوە پەروەردەییەکان لە عێراق.

ئەمڕۆ سێشەممە 11ی حوزەیرانی 2024، باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا لە ئاگادارینامەیەکدا، داوا لە هاووڵاتیانی دەکات گەشت بۆ عێراق نەکەن. لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە، لەنزیکەوە چاودێریی ئەو راپۆرتانە دەکەن کە باس لە هێرشکردنە سەر ئەو شوێنە بازرگانی و دامەزراوە پەروەردەییانە دەکەن، کە پێیانوایە ئەمریکین.

دەشڵێت، "باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا چاودێری ئەو راپۆرتانە دەکات کە باس لە ئەگەری هێرش و هەڕەشەکردن دەکەن بۆ سەر شوێنە بازرگانی و دامەزراوە پەروەردەییەکان کە پێیانوایە ئەمریکی بن.

لە درێژەی ئاگادارینامەکەی باڵیۆزخانەدا هاتووە، "دەبێت هاووڵاتییانی ئەمریکی ئاگاداری ئەم ئەگەرە بن و چاودێری میدیای نێوخۆ بکەن بۆ هەر پێشهاتێک و بە ئاگاوە مامەڵە بکەن لە نزیک ئەو شوێنانەی وا دەبینرێت کە ئەمریکی بن."

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار