zhyr

زانیاری نوێ لەبارەی دابەشکردنی مووچەیەکی دیکەی هێزە ئەمنییەکان ئاشکرادەکرێت

4 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

وتەبێژی حكومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، هیچ بەربەستێك لەبەردەم ناردنی مووچەی هێزە ئەمنییەكان نەماوە و دوای جەژن مووچەیەكی دیكەی هێزە ئەمنییەكان خەرجدەكرێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە 12ی حوزەیرانی 2024، پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حكومەتی هەرێمی کوردستان لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "داواكارییەكانی بەغداد بۆ ناردنی مووچەی هێزە ئەمنییەكان جێبەجێكراون و رێككەوتن كراوە و هیچ بەربەستێك لەبەردەم ناردنی مووچەی هێزە ئەمنییەكان نەماوە".

ئاماژەی بەوەشکرد، “چاوەڕواندەكرێت دوای جەژن مووچەیەكی دیكەی هێزە ئەمنییەكان خەرجبكرێت”.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار