لەمەودوا ئەم جۆرە ئۆتۆمبێلانە رێگەیان پێ نادرێت لە هەرێمەوە بچنە خاکی ئێرانەوە
یەک ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
بەڕێوەبەرایەتی کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ هۆبەی راگەیاندن و پەیوەندییەکان هاوڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە لەبارەی چوونی ئۆتۆمبێلێک بۆ ئێران.
ئەمڕۆ شەممە 15ی حوزەیرانی 2024، بەڕێوەبەرایەتی کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ هۆبەی راگەیاندن و پەیوەندییەکان رایگەیاند، "ئاگاداری بۆئەو گەشتیارە بەڕێزانەی کە بە ئۆتۆمبیلی تایبەتی خۆیان گەشت دەکەن بۆ وڵاتی ئێران لە بەرواری (2024/6/16) دەبێت تابلۆی ئۆتۆمبیلەکانیان (تابلۆی ژمارەکانیان تازەکان) بێت واتا تابلۆ کۆنەکان کاریان بۆ ناکرێت لە دیوی ئێران و رێگەیان پێ نادرێت گەشتەکەیان ئەنجام بدەن".
ئاماژە بەوەشکراوە، "بۆیە داواکارین لە گەشتیاران و هاووڵاتیانی خۆشەویست پابەندبن بەڕێنماییەکانەوە ئەم بڕیارەش لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بڕیاری لەسەردراوە".
بابهتی پهیوهندیدار
