منداڵێک کەوتە پڕۆژەیەکی ئاوەوەو خنکا
یەک ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
لەگوندی شێخ لەنگەر سەربەناحییەی کوڵەجۆوە منداڵێکی تەمەن دوو ساڵان بەناوی ( محمد دڵشاد باقی) خنکا و گیانی لەدەستدا.
ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 15ی حوزەیرانی2024، علی جەمال قدووری وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان راگەیاند، لەگوندی شێخ لەنگەر سەربەناحییەی کوڵەجۆوە تەرمی منداڵێکی دوو ساڵان بەناوی ( محمد دڵشاد باقی) هێنرایە پزیشکی دادوەری قەزای کەلار کەبەهۆی خنکان بەئاو گیانی لەدەستدابوو.
دەشڵێت، بەوتەی کەسوکاری کەدانیشتووی قەزای کفرین و بەسەردان هاتبوونە گوندی ناوبراو منداڵەکەیان لەماڵ دەرچوەو کەوتۆتە مەشروعی ئاوەوە کەنزیکی ماڵەکەیان بوەو لەئەنجامدا گیانی لەدەستداوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، لەئێستادا پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆکراوەتەوەو پۆلیس دەستی بەلێکۆڵینەوە کردوە.
بابهتی پهیوهندیدار
