رۆژی هەینی ڕاوکردنی ماسی لە هەرێمی کوردستان دەستپێدەکاتەوە

یەک ساڵ لەمەوپێش



رۆژی هەینی 21ی حوزەیران، قەدەغەی ڕاوکردنی ماسی لە ھەرێمی کوردستان ھەڵدەگیرێت و ڕاوکردنی ماسی دەستپێدەکاتەوە.

ئەمڕۆ چورشەممە 19ی حوزەیرانی 2024، وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی ھەرێم رایگەیاند، ڕۆژی 20ی حوزەیران دوایین وادەی وەرزی قەدەغەی ڕاوکردنی ماسییە لە ھەرێم و تا ئێستا ھیچ بڕیارێک بۆ درێژکردنەوەی وادەکە نەدراوە، بەو پێیەش ڕۆژی ھەینی ڕاوکردنی ماسی دەستپێدەکاتەوە.

جێگای ئاماژەیە ساڵانە لە 15ی ئادارەوە بەھۆی دانانی گەرا و ھێلکە لەلایەن ماسییەکانەوە، ڕاوکردنی ماسی لە ھەرێم تاوەکو 15ی حوزەیران قەدەغە دەکرێت، بەڵام ئەمساڵ وادەکە بۆ 20ی حوزەیران درێژکرایەوە.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار