حکومەتی هەرێم، وەفدێکی رەوانەی ئیتاڵیا کرد

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

وەفدێک لە لایەن حوکمەتی هەرێمی کوردستانەوە رۆیشتە ئیتاڵیا بۆ لەنزیکەوە ئاگاداربوون لە رووداوی بەلەمە ژێر ئاو کەوتووکە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 19ی حوزەیرانی 2024، حکومەتی ھەرێمی کوردستان وەفدێکی ڕەوانەی ئیتاڵیا کرد بۆ لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە ڕووداوی بەلەمە ژێرئاوکەوتووەکەی سنوری ئاویی ئیتاڵیا.

فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ حکومەتی ھەرێم وەفدێکی ڕەوانەی ئیتاڵیا کرد، بۆ ئەوەی بە ھەماھەنگی لەگەڵ نوێنەرایەتی حکومەتی ھەرێم لەو وڵاتە پەیوەندی بە دامەزراوە ڕەسمییەکانی ئیتاڵیا بکەن و سەردانی شوێنی ڕووداوەکە لە کەناراوەکانی ئیتاڵیا بکەن.

ئاماژە بەوەشکراوە، وەک حکومەتی ھەرێم کەسوکاری قوربانیان و ھاووڵاتیانی ھەرێمی کوردستان دڵنیا دەکەنەوە ھەموو ھەوڵێک دەخەنە گەڕ بۆ بەدواداچوونی چارەنووسی قوربانیان، ھاوکات ئامادەی ھەموو ھاوکاری و ھەماھەنگیەکن لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان، داواش لە ھاووڵاتیان دەکات زانیاری دەربارەی ئەم ڕووداوە تەنھا لە لایەنی ڕەسمی وەربگرن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار