لاهور شێخ جەنگی، کاتی ئەوە هاتووە هاوڵاتییان لە ڕێگەی هەڵبژاردنەوە گۆڕانکاری دروست بکەن
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ئەمڕۆ پێنجشەممە 20ی حوزەیرانی 2024، لاهور شێخ جەنگی سەرۆکی رەوتی بەرەی گەل رایگەیاند، هاوڵاتییان لەبەر نائومێدیان لەم دەسەڵاتە ڕێگەی مەرگ دەگرنەبەر و کاتی ئەوەیە لە ڕێگەی هەڵبژاردنەوە گۆڕانکاری دروست بکەن.
لاهور شێخ جەنگی وتی، هەبوونی خەلەلێک وادەکات هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان سەر هەڵگرن و ئەم وڵاتە بەجێ بهێڵن.
دەشڵێت، دەبێت لەمەودوا خەڵک هۆشیار بێتەوە، چیتر بەم شێوەییە نەژی و کاتی ئەوە هاتووە گۆڕانکاری بکەن دژی ئەم دەسەڵاتە.
ئەوەشی خستۆتەڕوو، تا دێت هەڵبژاردن شەرعیەت لەدەست دەدات ئەوەتا بەچاوی خۆمان دەی بینین ڕۆژانە چەندین کەس ڕێگای مەرگ دەگرنەبەر و لەبەر نائومێدیان لەم وڵاتە دەڕۆن.
بابهتی پهیوهندیدار
