لە سنووری هەورامان کۆڵبەرێک کوژرا

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

بەرەبەیانی ئەمڕۆ ، لە سنووری هەورامان و بەرزاییەکانی تەتە تەقە لە کاروانێکی کۆڵبەران کراوە و کۆڵبەرێک کوژرا.

بەپێی هەواڵێک کە بە هاوڵاتی گەیشتووە، بەرەبەیانی رۆژی هەینی 21ی حوزەیرانی 2024، هێزە سنوورییەکانی کۆماری ئیسلامی، لە سنووری هەورامان و بەرزاییەکانی تەتە، تەقەیان لە کاروانی کۆڵبەرەکان کردووە کۆڵبەرێک کوژراوە.

هەر بەپێی زانیارییەکان، ئەو کۆڵبەرەی کوژراوە ناوی "ئەرکان محەمەد"ە بە ئەرکان بالوسە ناسراوە و خەڵکی ئاوایی جەلیلەی سەر بە شاری مەریوانە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار