گەنجێک لە رووباری خابووردا خنکا

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ئێوارەی ئەمڕۆ گەنجێکی تەمەن 21 ساڵان کە خەڵکی شنگالە لە رووباری خابووردا خنکا و تەرمەکەی دۆزرایەوە.

ئەمڕۆ هەینی 21ی حوزەیرانی 2024، بەڕێوەبەرایەتیی شارستانیی زاخۆ لە راگەیەندراوێکدا کە بۆ هاوڵاتی نێردراوە رایگەیاند، "ئێوارەی ئەمڕۆ لە گوندی چەمسیرمۆی رۆژهەڵاتی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، گەنجێکی ئاوارەی شنگال بە ناوی (ف، ش، ا) تەمەن 21 ساڵان لەناو رووباری خابووردا خنکا".

ئاماژە بەوەشکراوە، "ئەو گەنجە دانیشتووی کەمپی چەمشکۆیە و تەرمەکەی لەلایەن تیمەکانی بەرگریی شارستانییەوە دۆزراوەتەوە و رەوانەی پزیشکی دادی زاخۆ کراوە".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار