لە هەولێر کەسێک کوژرا
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
لە قەزای خەباتی سەر بە پارێزگای هەولێر کەسێک هەڵدەکوتێتە سەر ماڵی دراوسێکەی و تەقەی لێدەکات و برینداری دەکات، دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانەی و مانەوەی بۆ چەند کاتژمێرێک بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی 21ی حوزەیرانی 2024، له قه‌زاى خه‌بات له هه‌ولێر هاوڵاتییه‌ك به چه‌ك هه‌ڵیكوتاوه‌ته‌سه‌ر دراوسێكه‌ى و ته‌قه‌ى لێكردووه، له ئه‌نجامدا به سه‌ختى بریندار بووه و براوەتە نەخۆشخانە.
بەپێی زانیارییەکان، ئەوکەسەی برینداربووە ئەمشەو به‌هۆى سه‌ختى برینه‌كه‌یه‌وه له نه‌خۆشخانه گیانى له‌ده‌ستدا، هەر به‌پێى زانیارییه‌كان "تۆمه‌تبار و قوربانییه‌كه به ره‌گه‌ز نێرن و هۆكارى رووداوه‌كه شه‌ڕى نێوان منداڵى هه‌ردوو خێزانه‌كه‌یه و ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ دوو مانگ پێش ئێستا".
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
