کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق: دوو پارتى نوێ ئامادەیى خۆیان بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەربڕیوە

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

وتەبێژى کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانى عێراق رایگەیاند، دوو پارتى نوێ ئامادەیى خۆیان بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەربڕیوە.

جومانە غەلاى، وتەبێژى کۆمیسیۆنى باڵاى هەڵبژاردنەکانى عێراق رایگەیاند، "تاوەکو ئێستا تەنها دوو لایەنی نوێ ئامادەیى خۆیان بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکانى خولى شەشەمى پەرلەمانى کوردستان دەربڕیووە".

ئاماژەی بەوەشکرد "20 بەربژێرى دیکەى سەربەخۆش ناوى خۆیان بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکە تۆمارکردووە و پرۆسەکەش بەردەوامە و لەناو ئەو حزبانەى بایکۆتى هەڵبژاردنیان کردبوو تاوەکو ئێستا تەنیا پارتى دیموکراتى کوردستان ئامادەیى پیشانداوە بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردن، هەروەها تاوەکو ئێستا بەربژێرانى کۆتا ناوى خۆیان بۆ پێنج کورسیى کۆتاکان تۆمار نەکردووە".

کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکان رۆژى 5ى ئەیلولى بۆ هەڵبژاردنى خولى شەشەمى پەرلەمانى کوردستان پێشنیارکردووە، بەڵام تاوەکو ئێستا سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستان وادەی هەڵبژاردنی دیارینەکردووە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار