چەند بڕیارێکی نوێ بۆ ساڵی نوێی خوێندن درا

11 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان چەند بڕیارێكی تایبەتی بە ساڵی نوێی خوێندنی 2024 بۆ 2025 دەركرد.

بەپێی بڕیارەكان كە بە نووسراوی ژمارە (186) لە (2024/6/10) دەرچووە و ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكانی سنووری پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان كراوە، كارگێڕی ناوەندەكانی خوێندن لە 24 تا 29ی ئاب خوێندكاران بەسەر هۆڵەكانی خوێندندا دابەشدەكەن.

 بڕیاریشی داوە کە لە 31ی ئاب تا 5ی ئەیلول خشتەی هەفتانەی وانەكان دادەنرێت و بەشەوانەی مامۆستایان دیاری دەکرێت، ڕۆژی دووشەممە 1ی ئەیلوول ڕۆژی پەیوەندیكردنەوەی مامۆستایانە بە ناوەندەكانی خوێندن.

لە ماوەی وەرزی هاوینیشدا كارگێڕیی ناوەندەكانی خوێندن رۆژانی دووشەممە و پێنجشەممە لە دەوامدا دەبن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار