بە تۆمەتی گزیکردن 11 کەس دەستگیرکران
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی دەستگیرکردنی 11 تۆمەتباری راگەیاند، بە تۆمەتی گزیکردن لەڕێگەی بیستۆکەوە
ئەمڕۆ پێنجشەممە 27ی حوزەیرانی 2024، بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی لە راگەیێندراوێکدا ئاشکرایکرد، دوای بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاری لە سنووری قەزای چەمچەماڵ رۆژی 26ی حوزەیرانی 2024 توانرا 11 تۆمەتبار لەسەر فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش دەستگیربکەن.
وەک لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، تۆمەتباران بەشێوەی ئۆنلاین ئامێری گزیکردنیان کڕیوە و ویستویانە بۆ تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12ی ئامادەیی بەکاریبهێنن، سەرجەمیان لەلایەن هێزەکانی ئاسایش دەستگیرکران.
ئاسایشی سلێمانی ئەوەشی خستووەتەڕوو، لەئێستادا تۆمەتباران بەپێی مادەی 240 لە یاسای سزادانی عیراقی راگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسییەکانیان بەردەوامە.
بابهتی پهیوهندیدار
