ترەمپ: مەترسی نیم بۆ سەر دیموکراسی، لەبەر دیموکراسی گوللـەم بەرکەوت
4 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا و بەربژێری فەرمیی کۆمارییەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمەریکا دوای رووداوی تەقەکردنەکە ئاماژە بەوەدەکات، لەبەر دیموکراسی گوللـەی بەرکەوتووە.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا و بەربژێری فەرمیی کۆمارییەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمەریکا دوای هەفتەیەک لە تەقەکردن لێ و بریندارکردنی لە شاری گراند راپیدز لە ویلایەتی میشیگن لەگەڵ لایەنگرانی دەرکەوت و رایگەیاند، "من، مەترسی نیم بۆ سەر دیموکراسی، لەبەر دیموکراسی گوللـەم بەرکەوت".
ئاماژەی بەوەشکرد، "من، خەریک بووم بە دەست ئاماژەم بۆ نیشانەیەکی سەر شەقامی تایبەت بە سنوور و کۆچبەران دەکرد، لەوکاتەدا سەرم بۆ نیشانەکە سووڕاند و تەقەم لێکرا؛ بۆیە گوللـەکە لەبری ئەوەی بە سەرم بکەوێت، گوێچکەمی پێکا، بۆیە من، بە ژیانی خۆم قەرزاری کۆچکردن و کۆچبەرانم".
وتیشی، "راپرسییەک دەکەین و دەپرسین بەربژێری دڵخوازت کێیە؟ پێت خۆشە کێ بێت؟ دەتەوێت بەربژێرەکەت لە دژی کێ بێت؟ ئێمە لە کامالا هاریسەوە دەستپێدەکەین و بەردەوام دەبین. دواتر باسی جۆ بایدنی لەڕ و لار دەکەین".
رۆژی شەممەی رابردوو 13-07-2024، دۆناڵد ترەمپ لەکاتی بانگەشەی هەڵبژاردن لە ویلایەتی پێنسلڤانیا تەقەی لێکرا و گوێی بریندار بوو. جگە لە خۆی، دوو کەس بریندار بوون و کەسێکی دیکەش کوژرا. دواتریش تەقەکەرەکە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە کوژرا.