لە سلێمانی تەقەکەرێک دەستگیرکرا

8 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە کە مەفرەزەكانی بنكه‌ی پۆلیسی عه‌ربه‌ت تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كه ته‌قه‌ی له هاوڵاتییه‌ك كردبوو.
ئەمڕۆ یەکشەممە 21ی تەموزی 2024، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، "دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد كە ته‌قه‌ی لێكراوه، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد و دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر توانرا لەلایەن مەفرەزەكانی بنكه‌ی پۆلیسی عه‌ربه‌تەوە تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت".
ئەوەشخراوەتەڕوو، "له‌كاتی ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباردا ده‌ستگیرا به‌سه‌ر ئه‌و چه‌كه‌دا كه تۆمه‌تبار ته‌قه‌ی پێكردبوو، لەئێستادا تۆمەتبار (هـ، م، أ) لەدایكبووی 1989 بەبڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی 405/31 لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراوە و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامه".

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار