داهاتی هەفتەی ڕابردووی سلێمانی نزیکەی 23 ملیار دینارە
3 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی بەراورد بە هەفتەی ڕابردوو دوو ملیار و 447 ملیۆن و 23 هەزار دینار زیادیکردووە.
ماڵپەڕی شەفافییەت بۆ چاودێری و رێکخستنی داھاتە نانەوتییەکانی پارێزگاکانی سلێمانی و ھەڵەبجە و ھەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان، داھاتی ئەم هەفتەیەی بڵاوکردەوە و بە گوێرەی داتاکان، لە27ی تەمووز تاوەکو ئەمڕۆ 2ی ئاب ، بڕی داهات 22 ملیار و 629 ملیۆن و 955 هەزار و 766 دیناربووە.
دەشڵێت، داهاتی ئەم هەفتەیە بڕی 22 ملیار و 50 ملیۆن و 37 هەزار دیناری بەشێوەی نەختینە بووە کە دەکاتە 97% و 579 ملیۆن و 647 هەزار و 334 دینار بەشێوەی چەک بووە و ئەوەی دیکەشی 270 هەزار و 500 دینارە بەشێوەی مقاسە بووە.
جێگەی ئاماژەیە، داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی بەراورد بە هەفتەی ڕابردوو دوو ملیار و 447 ملیۆن و 23 هەزار دینار زیادیکردووە، بەجۆرێک لە 20ی تەمووز تاوەکو 26ی تەمووز داهاتی سلێمانی 20 ملیار و 182 ملیۆن و 932 هەزار و 625 دیناربووە، ئەوەش بە گوێرەی داتاکانی ماڵپەڕی شەفافییەت.