لاهور شێخ جەنگی پەیامێکی هاوخەمی ئاراستەی عومەر سەید عەلی کرد
5 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
بەهۆی کۆچی دوای هاوژینی عومەری سەید عەلی، نازەنین عەبابەکر کەریم، لاهور شێخ جەنگی سەرۆکی بەرەی گەل، پەیامێکی هاوخەمی ئاراستەی عومەر سەید عەلی کرد و دەڵێت، بۆ ئەو کۆستە هاوبەشیى خەم و پەژارەتان دەکەم و پرسە و ماتەمینى قووڵیى خۆم ئاڕاستەى یەک بە یەکى خانەوادە و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەم.
دەقی پەیامی لاهور شێخ جەنگی سەرۆکی بەرەی گەل:
بە ناوى پەروەردگاری بەخشندە و میهرەبان برای بەڕێزم کاک عومەر سەید عەلی بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی ماڵئاوایی خاتوو(نازەنین ئەبابەکر کەریم) خێزانی بەڕێزتانم بیست، کە خەمبار و نیگەرانی کردم، بۆ ئەو کۆستە هاوبەشیى خەم و پەژارەتان دەکەم و پرسە و ماتەمینى قووڵیى خۆم ئاڕاستەى یەک بە یەکى خانەوادە و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەم.
لە پەروەردگارى مەزن داواکارین گیانى نازەنین خان بە بەهەشت شاد بکات، دڵنەوایی و سوکناییش بە ئێوە و خانەوادە و بنەماڵە تێکۆشەر و سەربەرزەکەتان ببەخشێت و هەرگیز خەم نەبینن و ئەمەش دوایین ناخۆشی و تەنگانەتان بێت. هەر سەلامەت و سەربەرز بن.
انا لله وانا الیە راجعون
لاهور شێخ جەنگی